له نێوه‌ندی كتێبخانه‌ی گشتی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی چاره‌سه‌ری قه‌یران و بۆ هاندان و خزمه‌تكردنی به خوێنه‌ران بۆ یه‌كه‌م جار به‌پێی زمانه‌كان هۆڵی تایبه‌ت بۆ كنێبی كتێبخانه‌كان ته‌رخان كرا.
جیهان محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پلانمادایه پاش ڕه‌وینه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی زۆرترین كتێب له بواری جیا و زمانی جیا بۆ كتێبخانه گشتییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بكڕیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و كتێبخانه‌ی شارۆكه‌ی كه‌لار به تایبه‌تی.
زیاتر گوتى، وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بۆ هه‌ر زمانێك هۆڵی تایبه‌تمان ته‌رخانكردووه، بۆ نموونه زمانی ئینگلیزی هۆڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هۆڵی تایبه‌تیشمان بۆ زمانی عه‌ره‌بی جیا كردووه‌ته‌وه و زمانی كوردیش هۆڵی فروانی خۆی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كار ئاسانی بۆ كارمه‌ندی كتێبخانه و خوێنه‌رانیش بكه‌ین كه له هه‌ر زمانێك كتێبی بوێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانى گه‌رمیان، ڕوونیشی كرده‌وه، كه دواى ئه‌وه‌ی پلانی پێ نه‌دانی كتێبمان گرته‌به‌ر ته‌نیا به ناسنامه‌ی فه‌رمی نه‌ك پێناسی فه‌رمانگه و دام و دزگهكان كتیێبی كتێبخانه‌كه‌مان پارێزراون و هه‌ركه‌س ده‌یان بات ده‌یان هێنێته‌وه.
له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان حه‌وت كتێبخانه‌ی حكوومی هه‌یه و دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر شارۆكه و شاره‌دێكانی ناوچه‌كه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی