خوێندنه‌وه‌ى هه‌ر ده‌قێكى ئه‌ده‌بى جا شیعر بێ یان چیرۆك و رۆمان، چێژى خۆى هه‌یه، به‌ڵام زۆر جار هه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌قه ئه‌ده‌بیانه سه‌ربورده و به‌سه‌رهاتى خۆى هه‌یه و ئه‌م بهسهرهاتهیش هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌قه‌كه ره‌شنووس بووه تا ده‌گاته كاتى چاپ و بڵاوكردنه‌وه. بۆیه زۆرجار هه‌ندێك ده‌قى ئه‌ده‌بى هه‌ن جیا له ناوه‌ڕۆكى خۆیان، سهربوردهكانیشیان چێژى تایبه‌تیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت جۆرى سهربوردهكان و مێژووى ده‌ق رۆڵیان ده‌بێت له زیاتر ناساندنیدا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ى وا ده‌كات چێژه‌كه قووڵتر و كاریگه‌رتر بێت، یان ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ئه‌م جۆره رووداوانه له بوارى ئه‌ده‌بى خه‌ڵق بن، توێژه‌ری ورد و رژده كاتێك ده‌قه‌كان ساغ ده‌كاته‌وه یان نووسه‌رى ده‌قه هه‌تیوه‌كان ده‌دۆزێته‌وه.
"دیوانى زه‌ینه‌ب خان- كچه كورد" یه‌كێكه له‌و كاره ئه‌ده‌بیانه‌ى به‌ر له خوێندنه‌وه‌ى ده‌قه شیعرییه‌كانى، سهربوردهیهكى تایبه‌تى هه‌یه، به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێش بێ، دیوانى زه‌ینه‌ب خان 55 ساڵ دواى مردنى خاوه‌نه‌كه‌ى چاپ كراوه.
سه‌ره‌داوى دۆزینه‌وه و چاپكردنى ئه‌م كتێبه‌یش بۆ هه‌وڵێكى عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه نووسه‌ر و توێژه‌ر و ئهشیڤیستی ناسراوی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ر له‌وه‌ى باسى ئه‌و هه‌وڵه بكه‌ین، ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت زه‌ینه‌ب خان خوشكى گه‌وره‌ى دڵدارى شاعیر بووه و كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌یشى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیى دڵدار هه‌بووه. لێره‌وه بایه‌خى ئه‌م دیوانه و ژیانى زه‌ینه‌ب خان زیاتر بۆ خوێنه‌رى كورد ده‌رده‌كه‌وێ.
هه‌موو شتێك ته‌نیا له یه‌ك پرسیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات
سه‌ره‌تا نه‌زانراوه زه‌ینه‌ب خان شاعیرێكى رۆشنبیر بووه، سه‌ره‌تا نه‌زانراوه ئه‌و كاریگه‌رى به‌سه‌ر دڵداره‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و باسانه ته‌نیا به یه‌ك پرسیار ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه له پێشه‌كى دیوانه‌كه باسى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كردووه و پێشه‌كییه‌كه‌ى به‌ناوى "له‌وێوه بۆ ئێره" نووسیوه.
زه‌نگه‌نه كه ساڵانێكه خه‌ریكى به ئهرشیڤكردنى به‌شێك له رۆژنامه‌گه‌رى كوردییه، له پێشه‌كى دیوانه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه له بنكه‌ى ژین له‌گه‌ڵ براده‌رانى خه‌ریكى كۆكردنه‌وه و چاپكردنى گۆڤارى گه‌لاوێژ ده‌بن و دواتر ده‌یانه‌وێ به‌رگێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان بكه‌ن كه له گۆڤارى گه‌لاوێژدا نووسیویانه، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك ناوى نه‌ناسراو ده‌رده‌كه‌ون كه بابه‌تیان له گه‌لاوێژ بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوه‌كانیان نه‌ناسراوه، یه‌كێك له‌وانه كه‌سێك بووه به ناوى "كچه كورد".
كاتێك عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه ده‌كه‌وێته سۆراخى ئه‌و ناوه، بۆى ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كچه كورده "زه‌ینه‌ب خانى مه‌لا رهئووفى خادم سوجاده"یه و له ساڵى 1900 له دایك بووه و له ساڵى 1963 كۆچى دوایى كردووه.
هه‌ر له‌م به‌دواداچوونه‌ى زه‌نگه‌نه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، زه‌ینه‌ب خان دیوانێكى له دواى خۆى جێهیشتووه، له‌لایه‌ن حیكمه‌ت حه‌مید مه‌لا ره‌ئووف پارێزراوه و ئه‌م حیكمهتهیش ده‌كاته برازاى زه‌ینه‌ب خان و دڵدارى شاعیر.
ئێمه لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى شیعره‌كانى زه‌ینه‌ب خان ناكه‌ین، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت شیعره‌كانى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و دنیای منداڵ و لاواندنه‌وه له‌خۆ ده‌گرن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش شیعره‌كانى ره‌نگدانه‌وه‌ى رۆشنبیرى و ئاگایى ئه‌و ژنه ده‌رده‌خات.
به‌پێى ئه‌و پۆلینكردنهى بۆ شیعره‌كان كراوه، مێژووى شیعره‌كان له ساڵى 1920 ده‌ست پێ ده‌كات تا ساڵى 1963 واته ئه‌و ساڵه‌ى زه‌ینه‌ب خان مردووه.
له میانه‌ى به دواداچوونهكهى، عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه كۆمه‌ڵێك كه‌سى نزیك له دڵدار و زه‌ینه‌ب خان ده‌دوێنێ، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى ده‌گمه‌ن، ده‌ستنووس و بابه‌تى پێوه‌ندیدار به زه‌ینه‌ب خان و دڵدار بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌موو كاره‌كانیشى سێ ئه‌نجامى گرنگى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه كه دواجار خزمه‌تێكى گه‌وره به مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى ده‌كه‌ن، ئێمه لێره‌دا ئه‌م سێ خاڵه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه پوخت ده‌كه‌ینه‌وه:
1-نووسه‌رێكى نه‌ناسراوى گۆڤارى گه‌لاوێژ ده‌دۆزرێته‌وه و ئه‌و نووسه‌ره‌یش كچه كوردێك بووه كه كۆمه‌ڵێك زمانى زانیوه و كه‌سێكى رۆشنبیر و دیارى پارێزگای هه‌ولێر بووه، بوونى كچێكى وا له نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م سه‌رنجڕاكێش و شیاوى بایه‌خه.
2- چه‌ند لایه‌نێكى گرنگى ژیانى دڵدار شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كوردمان بۆ ئاشكرا ده‌كات.
3- دیوانێك ده‌دۆزرێته‌وه كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه خاوه‌نه‌كه‌ى مردووه، جگه له‌وه‌یش ئه‌و ژنه شاعیره دوو دیوانى تر‌ى هه‌یه، ئه‌م دوو دیوانه پێشتر كه‌وتوونه‌ته لاى گیوى موكریانى و دواتر و تا ئێسته‌یش ون و بێ سۆراخن.
وێڕاى ده‌رخستنى ئه‌م ئه‌نجامانه له به‌دواداچوون و ئاماده‌كردنى دیوانى زه‌ینه‌ب خان، عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه له پێشه‌كى دیوانه‌كه ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "هێشتا له‌لاى ئه‌و كۆمه‌ڵێك پرسیار بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه" كه ره‌نگه له داهاتوودا توێژه‌ران كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.
*زه‌ینه‌ب خان دیوانێكى له دواى خۆى جێهیشتووه، له‌لایه‌ن حیكمه‌ت حه‌مید مه‌لا ره‌ئووف پارێزراوه و کە ده‌كاته برازاى.