پێویستە لەم كاتانەدا میوە بخورێ‌

:: PM:03:37:16/05/2019 ‌

میوە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی، بەڵام زۆر جۆری خۆراك پێدانی هەڵە هەیە كە دەبنە هۆی زیانگەیاندنی لەش لەكاتی خواردنی هەر خۆراكێكدا بێت، گرنگترین شت ئەوەیە لە چ كاتێكدا پێویستە میوە بخورێت. لێرەدا باس لە گرنگی و چۆنیەتی خواردنی میوە دەكەین.

باشترین كات بۆ خواردنی میوە چ كاتێكە؟ 
لە هەر كاتێكی رۆژدا بێت خواردنی میوە بە سوودە، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان نابێت واز لە خواردنی میوە بهێنرێت، ئەگەر بەهەر هۆكارێك بێت باشتر وایە لە پێش ژەم یان دوایی نانی نیوەڕۆ بخورێت، میوە پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی دروست كە یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و لەش بە درێژایی رۆژ دەپارێزێت.

دیاریكردنی كاتی میوە خواردن گرنگە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە یان دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە.

یەكەم: باشترین كات بۆ خواردنی میوە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە:
بەكارهێنانی میوە بڕێكی زیاتر پێكهاتەی خۆراكی دەدات بەو كەسانەی كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە خواردنی میوە لەگەڵ ژەمێكی تر یان ئەو خۆراكانەی پرن لە چەوری و پرۆتین وادەكات شەكرەكە بە شێوەیەكی هیواشتر لەگەڵ پێكهاتەی میوەكاندا بچێتە ریخۆڵەكانەوە. ئەمە رێژەی شەكرە بەشێوەیەكی كەمتر بەرز دەكاتەوە بە بەراود بەوەی كە میوە بە تەنیا بخورێت. بۆیە باشتر وایە ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە میوە لەگەڵ پرۆتین و خۆراكی تر بخۆن.

دووەم: باشترین كات بۆ خواردنی میوە بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی شەكرەی سكپڕییان هەیە:
كاتێك ژنانەی تووشی نەخۆشیی شەكرە دەبێت بەهۆی سكپڕییەوە، پێی دەگوترێت شەكرەی سكپڕی. ئەمەش بەهۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنەكانەوە دروست دەبێت، بەهەمانشێوەی شەكرەی جۆری دووەمە. بەهەمانشێوە باشتر وایە میوە لەگەڵ خۆراكدا بخورێت، بەڵام ئەگەر بەزەحمەت شەكری خوێنت كۆنترۆڵ دەبێت ئەوە باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لە خواردنی میوە لە بەیانیاندا، كاتێك هۆرمۆنی سكپڕی بەرز دەبێتەوە ئەوە زۆر لە ژنان تووشی شەكرەی سكپڕی دەبنەوە .

سێیەم: باشترین كات بۆ خواردنی میوە بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن، باشتر وایە میوە پێش ئەنجامدانی جووڵە جەستەییەكان بخورێت كاتێك لەشت دەتوانێت شەكرەكان بەكار بهێنێت وەك وزەیەك لە ماوەی وەرزشكردندا .

چوارەم: باشترین كات بۆ خواردنی میوە لەكاتی دابەزینی كیشی لەشدا، بەهۆی بوونی ئەو ریشاڵانەی كە لە میوەدا هەیە یارمەتی لەش دەدات كە هەست بە تێربوون بكەیت، ئەمەش وادەكات كالۆری كەمتر بخۆیت تەنانەت یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات، بەڵام خواردنی میوە راستەوخۆ پێش ژەمەكان كاریگەری زیاتری هەیە لەسەر لەش. چونكە وادەكات بڕێكی كەمتر نان بخورێت یان ئەو خۆراكانە كەمتر بخۆیت كە بڕێكی زۆر كالۆریان تێدایە. ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە ئەوە باشتر وایە پێش ژەمەكان میوە بخورێت بەهۆی بوونی ئاو ریشاڵەوە هەستی تێربوون بە لەش دەدات.

چ كاتێك هەڵەیە بۆ خواردنی میوە؟
خراپترین كات بۆ خواردنی میوە پێش نووستنە، چونكە دەبێتە هۆی قورسبوونی لەش و ناڕێكی نوستن و وزەی زۆر بە لەش دەدات و ئەمەش وادەكات ببێتە هۆكارێك بۆ خەوزڕان و رێ لە نوستن دەگرێت بەهۆی بوونی ئەو شەكرە سروشتییانەی كە تێیدایە.
 



وشە - ئاوات ئازاد