باینجان چەندان بەهای خۆراكی هەیە كە پێویستن بۆ لەش و تەندروستی بە گشتی، باینجان پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە كە كارەكانی لەش باشتر دەكەن. لێرەدا باس لە شەش سوودی شەربەتی باینجان دەكەین بۆ لەش.
یەكەم: تەندروستی مێشك باشتر دەكات، باینجان بڕَێكی زۆر پهیتۆ نوتریەنتس تێدایە كە یارمەتی بەرەسەندی مێشك دەدات و دەتوانرێت سوود لە شەربەتی باینجان وەربگیرێت بۆ بوون بەخاوەن مێشكێكی دروست و چالاك.
دووەم: باشە بۆ دڵ، باینجان بڕێكی زۆر ڤیتامین ب6 و سی و پۆتاسیۆم و ریشاڵ و پێكهاتەی خۆراكی تری تێدایە كە تەندروستی دڵ باشتر دەكات رێ لە نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات. هەروەها فلاڤۆنۆیدسی تێدایە كە مەترسی جەڵتە و نەخۆشییەكانی تری دڵ كەم دەكاتەوە .
سێیەم: رێ لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت، نەبوونی پۆتاسیۆم لە لەشدا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، باینجان بڕێكی زۆر كەم پۆتاسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە كە ئەم دوو پێكهاتەیە رێ لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
چوارەم: بڕی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، شەربەتی باینجان دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ بدات. بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە ئەنجام دراوە لەسەر باینجان، دەركەوتووە كە شەربەتی باینجان كاریگەییەكی زۆری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی كێش و ئاستی كۆڵیسترۆڵ، هەروەها ترشی چلۆرۆگەنیك تێدایە كە رەگە ئازادەكان بێلایەن دەكات و ئاستی ئێڵ دی ئێڵ كەم دەكاتەوە وە رێ لە بەكتریا و ڤایرۆس و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەگرێت.
پێنجەم: رێ لە نەخۆشیی شەكرە دەگرێت، باینجان ناوەڕۆكێكی باشی ریشاڵی تێدایە و بڕێكی كەم كالۆری تواوەی هەیە. بەم شێوەیە خۆراكێكی نموونەییە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن. هەروەها باینجان یارمەتی رێكخستی شەكری جۆری دووەمی دەدات بەهۆی ئەنزیمەكانەوە.
شەشەم: دابەزاندنی كێشی لەش، شەربەتی باینجان یارمەتی توانەوەی چەورییە نەویستراوەكان دەدات و كرداری چەوری سووتاندن ئاسانتر دەكات. ناوەڕۆكێكی باشی ریشاڵە وا دەكات برسیەتی بۆ ماوەیەكی درێژ كەم بكاتەوە بەم شێوەیە رێ لە زۆرخۆری دەگرێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش.
دروستكردنی شەربەتی باینجان وەك هەر جۆرە شەربەتێكی ترە و رێی ئامادەكردنی ئاسانە تەنیا پێویستت بە باینجان و خەڵاتەیەكی كارەبایی دەبێت .