میشێل ئۆباما هاوسه‌ری باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نه‌یشارده‌وه كه ده‌خوازێ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هاویشتبێ.
له كۆنگره‌یه‌كی گشتیدا له‌گه‌ڵ گایل كینگ كه به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی كتێبه تازه‌كه‌ی له ئه‌تلانتا بۆی كرابوو، میشێل ئۆباما ڕای گه‌یاند، ناخوازێ ئێسته خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بپاڵێوێ، چونكه دیموكراتییه‌كان 22 كاندیدیان پاڵاوتووه و له‌و جه‌نجاڵییه‌دا نایه‌وێ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه حه‌زیشی لێیه‌تی.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه بۆ كتێبی ژیاننامه‌كه‌ی كرابوو، وێڕای ئه‌وه‌ی ڕای گه‌یاند خۆی ناپاڵێوێ، ده‌رگه‌شی دانه‌خست و چه‌ند جارێك هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك ئه‌زموونی هه‌بێ و له مێژووی ئه‌مه‌ریكا باش شاره‌زا بێت.
له‌ناو ئه‌و 22 كاندیده‌ی دیموكراتییه‌كان كه خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی پاڵاوتووه، دوویان ژنن كه بریتین له كه‌مالا هاریس و ماریان ویلیامسۆن و هه‌ردووكیان خاوه‌نی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رین، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه وای كردووه میشێل له‌م كاته‌دا خۆی نه‌پاڵێوێ و هه‌ڵی بگرێ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ده‌رگه دانه‌خراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له دوا ساته‌كاندا خۆی بپاڵێوێ، به تایبه‌تی كاتێك ڕای گه‌یاند، خۆی و مێرده‌كه‌ی پشتیوانی هیچ یه‌كێ له پاڵێوراوه‌كان به تایبه‌تی ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه، كه‌سێكی دیموكراتی ببێته سه‌رۆك.
له‌ناو گفتوگۆكان له پرسیارێكی ڕوون و ئاشكرادا، ئایا ده‌خوازێ ڕۆژێك له ڕۆژان ببێته سه‌رۆك، میشێل زۆر به ڕوونی و كورتی گوتی: به‌ڵێ.