له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانى له كێڵگه‌ى نه‌وتى قوڕنه، كێشه له نێوان وه‌زاره‌تى نه‌وت و كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل دروست ده‌بێت و وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه به هۆكارى ته‌ناهى ئه‌وان له كێڵگه‌كه كشابنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل كارمه‌نده‌كانى خۆى له كێڵگه‌ى نه‌وتى قوڕنه 1 له باشوورى عێراق كشانده‌وه، ئه‌مڕۆ سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ناڕه‌زایى ده‌ربڕى و گوتى ئه‌و كاره بێ پاساوه و شایه‌نى قبووڵكردن نییه.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیاكه راى گه‌یاندبوو، به‌هۆى خراپى بارودۆخى ته‌ناهى كارمه‌ندانى له كێڵگه‌كه كشاندووه‌ته‌وه، كه‌چى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ "هه‌رگیز پێوه‌ندى به بارودۆخى ته‌ناهییه‌وه نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه سیاسییه".
ئاژانسى
رۆیته‌رز كه لێدوانه‌كانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ژماره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له كێڵگه‌كه كشاونه‌ته‌وه 60 كه‌سه، وه‌زیرى نه‌وتى عێراقیش دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق گرێبه‌ستى درێژخایه‌نى هه‌یه و نابێت وێڕاى كه‌مى ژماره‌یان كۆمپانیاكه كارمه‌نده‌كانى خۆى بكێشێته‌وه.
سامر غه‌زبان گوتی "نامه‌یه‌كم بۆ كۆمپانیاكه ناردووه ده‌بێت یه‌كسه‌ر ئه‌و كارمه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه".