كاترینا كیف كه ئه‌كته‌رێكی زۆر دیاری دنیای بۆڵیووده، له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێ ئیتر به‌دوای رۆڵه بریقه‌داره‌كان له سینه‌مادا ناكه‌وم، به‌ڵكو له‌دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌مه، هی ئه‌وه‌یه بچمه ناو قووڵایی بابه‌ته‌كان و رۆڵه رژده‌كان ببینم.
كیف بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی "مید- ده‌ی"ی هیندی قسه‌ی كردووه و له پێگه‌ی "ئێم بی سی بۆڵیوود" بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌زموونی زیاتر له 15 ساڵ له‌كاركردن له سینه‌ما، زۆر شتی فێر كردووم، پێشتر زیاتری رۆڵه‌كانم بابه‌تی خۆشه‌ویستی بوون، یان رۆڵه ئه‌كشنییه‌كان، بۆیه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه بیر له رۆڵه قووڵه‌كان له سینه‌مادا بكه‌مه‌وه.
زیاتر گوتوویه‌تی، كه ده‌ڵێم رۆڵه قووڵه‌كان، واته رۆڵی رژدتر له‌وانه ببینم كه پێشتر بینیومن، بۆ نموونه رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ڕووی رۆشنبیری و مێژوویی و بواره‌كانی تر.
كاترینا كیف كه به رۆڵی ورووژێنه‌ر ده‌ناسرێته‌وه، هۆیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به جوانترین ئه‌كته‌ری بۆڵیوود ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێ، بۆیه زۆرینه‌ی رۆڵه‌كانی له خۆشه‌ویستی و رۆڵه ئه‌كشنییه‌كان پێكدێن. ئه‌و ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود سه‌لمان خاندا چوار فیلمی هه‌یه.
كاترینا كیف له ساڵی 1984 له هۆنگ كۆنگ له دایك بووه. ئه‌و نه خوێندنی هونه‌ری ته‌واو كردووه و نه سینه‌ما، به‌ڵكو به‌ڕێكه‌وت به‌هره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و خۆی له بۆڵیوود بینییه‌وه. كه‌چی تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه. چاودێرانیش پێیان وایه جوانییه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ران بایه‌خی پێ بده‌ن، هاوكات ئه‌كته‌رێكی چالاك و بوێره.