كێوی سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پێست یارمه‌تی نه‌رمكردنه‌وه و شێداركردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات و خۆراك به پێست ده‌دات، ده‌توانرێت وه‌كو ماسكێكی رۆژانه به‌كاربهێنرێت بۆ پێست به‌تایبه‌تی به‌سووده بۆ پێستی چه‌ور و ئه‌و پێستانه‌ی كه زیپكه‌ی هه‌یه.
به‌ڵام بۆ پێستی وشك باشتر وایه هه‌فته‌ی یه‌ك جار به‌كاربهێنرێت.
كێوی برێكی باش دژه‌ئۆكسیدی تێدایه و میوه‌یه كه به‌سه‌رچاوه‌ی وزه دروستكردن داده‌نرێت سوودی جۆراوجۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌مو جۆره پێستێك گونجاوه، پره له ڤیتامین سی و ئی، دژه‌ئۆكسیدی به‌هێز و شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه یارمه‌تی رووناكردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات و پێست له توێكڵ ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها به‌شه خۆراكی زۆر گه‌وره كه تێیدایه ریشاڵه كه گرنگه بۆ ته‌ندروستی ریخۆڵه‌كان و پێست و چه‌ندان ڤیتامینی گرنگی تێدایه.
ڤیتامین كه‌ی كه یارمه‌تی كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازنه تۆخه ده‌دات له ژێر چاوه‌كاندا دروست ده‌بێت.
ڤیتامین ئی تێدایه كه وه‌كو دژه‌خۆریێكی سروشتی پێویسته بۆ پێست و له زیانه‌كانی تیشكی یوڤی ده‌یپارێزێت و پێست له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت وه پێست نه‌رم ده‌كاته‌وه.
ڤیتامین سی، كه له‌گه‌ڵ ره‌گه ئازاده‌كان شه‌رده‌كات و ده‌بێته هۆی لابردنی ئیكسجین له خانه‌كاندا و له ئه‌نجامدا پێست تووشی چرچی ده‌بێت هه‌روه‌ها پێست له په‌ڵه و خاڵی قاوه‌یی ده‌پارێزێت.
ڤیتامین ئه‌ی، یارمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست ده‌دات و پێست له زیانی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت و وه رێگه له ووشكبوونه‌وه‌ی پێست ده‌گرێت و خاڵی ته‌مه‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه.
ترشی ئه‌لفا هایدرۆكسیی، پێكهاته‌ی خۆراكی به‌هێزی تێدایه بۆ پێست وه یارمه‌تی رووناككردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات و جێگایی برین كه‌م ده‌كاته‌وه و زیپكه چاره‌سه‌ر ده‌كات و رێگه له پیربوونی پێست ده‌گرێت.
ئه‌مانه دوو جۆر ماسكی كێوین بۆ پێست:
یه‌كه‌م: ماسكی مۆز و كێوی
1 كه‌وچك ماست
1 مۆز
1 كێوی
كرۆكی كێویه‌كه له توێكڵه‌كه‌ی جیابكه‌ره‌وه و پاشان بیكه ده‌فرێكه‌وه دواتر مۆزه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه و به چه‌تاڵێك وورد ووردی بكه دواتر ماسته‌كه‌ی بۆ زیاد بكه و به باشی تێكی بده تا ده‌بێت به گیراوه‌یه‌كی ته‌واو و ئاسان ئه‌بێت بۆ به‌كارهێنان. سه‌ره‌تا پێستت پاك بكه‌ره‌وه و به ئاو بیشۆ دواتر ماسكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ پێستت به‌كاربهێنه بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ك به‌جێی بهێڵه و دوایی ئه‌و ماوه‌یه به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ به نه‌رمی ووشكی بكه‌ره‌وه.
دووه‌م: ماسكی لیمۆ و كێوی
كێوی ناوه‌رۆكێكی خۆراكی باشه بۆ پێست وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێت ئه‌وه ده‌توانرێت وه‌كو سپیكردنه‌وه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر پێست بكات وه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستیان چه‌وره.
شه‌ربه‌تی لیمۆ
كێوی
كێویه‌كه به باشی پاك بكه و پاشان ئاوی لیمۆكه‌ی بۆ زیاد بكه پاشان به پارچه لۆكه‌یه‌ك بۆ پێستت به‌كاریبهێنه بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌جێی بهێڵه و پاشان به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.