له هه‌فته‌ی شانزه‌یه‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له جووڵه‌ى كۆرپه‌ڵه ده‌كات، هه‌روه‌ها ناوپۆشى لووتى ئافره‌ت هه‌ڵبئاوسێت وا ده‌كات لێدانى دڵت و هه‌ناسه‌دانت گران بێت.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی شانزهیهمى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه هه‌ست به جووڵه‌ى كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ى ڕه‌نگه ئافره‌تى قه‌ڵه‌و و منداڵ دانێكى ئهستوورت هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م منداڵت بێت هه‌ست به جووڵه‌ى كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت نه‌كه‌ى .
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، دایك پێویست ناكات ترسى هه‌بێت كۆرپهڵهكهى نه‌جووڵاوه، كۆتای هه‌فته ده‌ست به جووڵه ده‌كات.
دكتۆر گوڵاڵه ئاشكراى ده‌كات هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌كانى یه‌كه‌م باسمان كرد كه قه‌باره‌ی خوێنت زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر ئاستی هۆمۆنی ئیسترۆجین، به‌مه‌ش ناو پۆشی لووتت هه‌ڵبئاوسێت، وا ده‌كات كه لووتت بگیرێت. هه‌روه‌ها زیادبوونی قه‌باره‌ی خوێنت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه دڵ كاری گرانتر بێت، ئه‌مه كاریگه‌ری نییه له‌سه‌ر دڵێكی ساغ و ته‌ندروست.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له دڵى منداڵ ده‌كات خوێن دێنێت و ده‌بات ناو سكى دایك پاك ده‌كاته‌وه.