ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی به‌ سێ كامێرای ناوازه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌


ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ جوانترین شێوه‌ی كه‌ڤه‌ری تێدا به‌كارهێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش سێ كامێرای بۆ داناوه‌ كه‌ جوانترین وێنه‌ ده‌گرن و هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن لێنزێكی تایبه‌تی خۆیانن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای ڤیڤۆ له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ له‌ جۆری "Vivo iQoo Neo " كه‌ وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه‌، ئه‌م مۆبایله‌ جیاواز دروست كراوه‌ و دیزاینه‌كه‌ی دووباره‌ نییه‌، هه‌روه‌ها سێ كامێرای بۆ داناوه‌ كه‌ ناوازه‌ترین وێنه‌ ده‌گرن و ركابه‌ری هواوی، گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.

ئه‌مه‌یش گوتراوه‌ كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 6.38 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به‌ 2340 پیكسڵ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایتی بۆ دانراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ سێ كامێرای بۆ دانراوه‌ و هه‌ر كامێرایه‌كیش 32 مێگاپێكسڵه‌، ڤیڤۆ ئه‌وه‌یشی گوتوه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ی له‌ڕووی جوانی و هێزه‌وه‌ ڕكابه‌ره‌ بۆ هواوی، گالاكسی و ئایفۆنیش.

ڤیڤۆ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌ به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه‌ كه‌ ئێسته‌ كۆمپانیاكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌می ناوازه‌ و به‌هێزه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:17:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌