ئینستاگرام له تازه‌ترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌سوودی زیاد كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر هه‌راسان كراون یان بێزارن له هه‌ندێك كه‌س.
ماڵپه‌ری "
thesun" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ئینستاگرام و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی كاره‌كانی ئینستاگرام ڕای گه‌یاند كه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا كه ئه‌مرۆ به‌رده‌ستبوو تایبه‌تمه‌ندی ڕاگرتنی كۆمێنتمان زیاد كردووه.
ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌ڕێی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه هه‌ر كه‌سێكی بوێ له هه‌ژماری تایبه‌تمه‌ندی خۆی و پۆسته‌كانیدا كۆمێنتی ڕابگرێت، ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌ت بۆ په‌یجه‌كان به‌سووده كه له‌ڕێیه‌وه كۆمێنتی نه‌شیاو راده‌گرن.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.