مەسروور بارزانی بۆ وەزیرەكان: دوور لە حزبایه‌تى خزمەتی هاووڵاتییان بكەن

:: PM:02:52:11/07/2019 ‌
 ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دیدارێكی دۆستانەی لەگەڵ وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت كرد.

دوێنی پەرلەمانی كوردستان متمانەی بە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دا و بە دەنگی 88 پەرلەمانتار مەسروور بارزانی بووە سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بۆ ئامادەكاری و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانیش ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیرەكانی كابینەی نوێ‌ ئەنجام دا.

لە دیدارەكەدا مەسروور بارزانی داوای لە وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەگوێرەی كارنامەی حكوومەت و بە گیانێكی نیشتمانی دوور لە حزباتی خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەن.

هاوكات دوێنی "وشە" هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە كە رۆژی دووشەمی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی بكات.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌