ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر "ماڵى كتێب" كه‌رنه‌ڤاڵى سێیه‌مى خۆى به‌ڕێوه ده‌بات كه كۆمه‌ڵێك چالاكى له‌خۆ گرتووه و یه‌كێكیان بڵاوكردنه‌وه‌ى دیوانێكى شاعیرى كۆچكردوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدره.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌عات شه‌شى ئێواره له هه‌ولێر له ماڵى نووسه‌ران-لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد، كه‌رنه‌ڤاڵى سێیه‌مى ماڵى كتێب به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یاندنه‌ى له‌لایه‌ن "ماڵى كتێب" بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆپییه‌كى بۆ "وشه" ره‌وانه كراوه، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه چه‌ندان چالاكى رۆشنبیرى له‌خۆ ده‌گرێ له‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ى دوو دیوانى شیعرى، دیوانى یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن ئازاد حه‌سیب قه‌ره‌داخى نووسراوه به ناوى "پڕ پڕه له تۆ.. چۆڵ نییه دڵم".
ئه‌ویتریان دیوانێكى شاعیرى كۆچكردوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدره به‌ناونیشانى "شه‌وه تاریكه‌كانى، خه‌م ده‌نووسنه‌وه". له بڕگه‌یه‌كى تری كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌یش خه‌ڵاتێكى فه‌خرى به كه‌ژاڵ ئیبراهیم ده‌درێ.
جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو دیوانه، نووسه‌ر و شاعیرى به ئه‌زموون كه‌ریم ده‌شتى ده‌قێكى شیعریى ده‌خوێنێته‌وه و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند هۆشیار كه‌ریم به موزیك و گۆرانى به‌شدار ده‌بێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتى رێزلێنان ده‌به‌خشرێته هه‌ریه‌كه له نووسه‌ران: عه‌بدوڵا ئاگرین، خه‌سره‌و جاف، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، نیازى حه‌مه عه‌زیز، میقداد شاسواری. دواتریش خه‌ڵاتى رێزلێنانى هونه‌ر به هونه‌رمه‌ند "دارا حه‌مه‌عه‌لى" ده‌درێت.