پۆلیسی ئیتاڵیا بڵاوی كرده‌وه، كه توانیویه‌تی ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه له نێویان دا مووشه‌كی ئاسمانی له جۆری ماترا بوونی هه‌یه، كه ته‌نیا له ناوچه‌كه هێزه چه‌كداره‌كانی قه‌ته‌ڕ ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌یان هه‌یه و ئه‌م چه‌كانه‌یش نازییه نوێكان به نیازبوون سوودی لێ وه‌ربگرن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی
ئیتاڵیا هاتووه، له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین پاش ده‌سكه‌وتنی زانیاری ورد، توانرا له نێو چه‌ند خانووێك بڕێكی زۆری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، كه له نێویاندا مووشه‌كیش بوونی هه‌بووه، ئه‌و چه‌كانه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه نوێیه و جوداخوازه‌ی بۆ تێكدانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و ویستوویانه به ته‌واوی دۆخی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بشێوێنن.
پۆلیس به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له گه‌یاندنی ئه‌و چه‌كانه به ئیتاڵیا سێ به‌رپرسی گومرگی وڵاته‌كه‌ی گرت، كه پێشتر له‌لایه‌ن پارتی ڕاستڕۆی توندڕۆكان كاندیدبوون بۆ په‌رله‌مانی ئیتاڵیا، كه یه‌كێك له‌وانه فابیۆ دیل بیرگیولۆ بوو كه كاندیدی ئه‌نجوومه‌نی پیران بوو و له مامه‌ڵه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، له‌گه‌ڵ چه‌ندان دروشم و وێنه و پۆسته‌ری پروپاگنده كردن بۆ نازییه‌كان.