دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپ، نووری گه‌رمیانی نوێترین كلیپی گۆرانیی به ناوی "هۆ گوڵ" بڵاو كرده‌وه و له لایه‌ن هه‌وادارانییه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا.
دوێنێ سێشه‌م 16ی ته‌مووز، نووری گه‌رمیانی گۆرانیبێژی دیاری هاولێر، نوێترین گۆرانی خۆی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه، ئه‌م كلیپه‌ش له دوێنێوه بینه‌رێكی زۆری له یوتوب كۆ كردووه‌ته‌وه.
گۆرانیی "هۆ گوڵ" ناوی كلیپه نوێكه‌ی نووری گه‌رمیانییه كه له ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی، دابه‌شكردنی توانا خاڵه حه‌مرین، ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، مۆنتاجی ئه‌میر عه‌لییه.
كلیپه‌كه تائاستێك گه‌نجانه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌كته‌ره گه‌نجانه‌یه كه به‌شدارییان له كلیپه‌كه‌یدا كردووه و دیمه‌نێكی سه‌رده‌مییانه‌یان به كلیپه‌كه‌ی به‌خشیوه، نووری گه‌رمیانیش به‌شداریی له كلیپه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر كردووه.
نووری گه‌رمیانی گۆرانیبێژێكی میلی شاری هه‌ولێره، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیار و كۆنه‌كانی كورد و خاوه‌نی چه‌ندان كلیپ، ئاهه‌نگ و گۆرانیی تایبه‌ت به خۆیه‌تی.