دوای 21 ڕۆژ بە كۆپتەر بەدوای تەرمێك دەگەڕێن

:: AM:11:32:18/07/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چۆمان ئاشكرای دەكات، گەڕان بەدوای تەرمی فەرمان غەفوور ئەو هاووڵاتییەی 21  ڕۆژ پێش ئێستە خنكا بەردەوامە و ئەمڕۆ تێمێكی تر لە هەولێرەوە دێن بۆ دۆزینەوەی.

ئەمڕۆ پێنجشەم بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی چۆمان بڵاوی كردووەتەوە، فڕۆكەی ئەمبۆڵانسی پۆلیسی فریاكەوتن لە هەولێر دێت و لە دەڤەرەكەمان بە تایبەت لە باڵەكایەتی ئامادە دەبێ بۆ هەڵمەتی گەڕان و سووڕان بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا بەدوای تەرمی فەرمان غەفوور. 

بەرگری شارستانی چۆمان ئاشكرای كردووە، كە ماوەی 21 رۆژە ئەو هاووڵاتییە كەوتووەتە رووبارەوە و تا ئێستە نەدۆزراوەتەوە.

فەررمان غەفوور ڕۆژی 28ـی حوزەیران لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاكردنی منداڵێك لەناو ئاو خنكا تا ئێستە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و چەندان تیم لە بەرگری شارستانی شار و شارۆكەكان بەدوای تەرمەكەی دەگەڕێن نەیان دۆزیوەتەوە، ئەو شوێنەشی تیایدا خنكاوە قووڵییەكەی نۆ مەترەوە و ئاوێكی ساردی هەیە بۆیە تیمەكانی بەرگری ناتوانن زۆر لەناو ئاو بمێننەوە.



وشە - رامیار جەواد