حكوومەتی هەرێم لەبارەی رووداوەكەی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە

:: PM:07:24:18/07/2019 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوی تەقەكردنەكەی دوێنێی شاری هەولێر كە بووە هۆی كوژرانی سێ كەس، دووپاتی دەكاتەوە كە رووداوەكە كردەیەكی تیرۆریستی پلان بۆ داڕێژراو بووە.

وەك لە دەقی راگەیێنراوی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە:

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر، كردەوەیەكی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بوو.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رووداوی تەقەكردنەكەی هەولێر لە رۆژی 17ـی تەمووزی 2019 كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس، كردەوەیەكی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بووە. لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و پێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیكانە هاووڵاتییان لە قۆناغەكانی لێكۆڵینەوە ئاگادار دەكەینەوە.

جووتیار عادل
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل