ئەگەر بتەوێت دووگیان بیت نابێت ئەم خۆراكانە بخۆیت

:: PM:05:40:23/07/2019 ‌
زۆر جۆری خۆراك هەن زیان بەلەش دەگەینن و دەبنە هۆی زیاد بوونی كێش و هەروەها رێگریەك بۆ بوون بە دایك زیاد دەكات، ئەگەر بتەوێت كێشی لەشت كەم بكەیتەوە و هەلی بوون بە دایك زیاد بكەیت پێویستە لە كۆمەڵە خۆراكێك خۆت بەدوور بگریت كە دەبنە رێگر بۆ دووگیان بوون.

ئەمانە هەندێك لەو خۆراكانەن كە دەبنە رێگر لە دووگیانی و چەندان زیان بەلەش دەگەینن:
یەكەم: خۆراكە دەستكاریكراوەكان، راستە ئەم خۆراكانە خێرایە بۆ خواردن  و هەستی تێربوون زیاد دەكەن، بەڵام باش نیە بۆ ژنان چونكە برێكی زۆر پێكهاتەی ناتەندروستی تێدایە كە دەبنە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان و ئەندامی زاوزێی ژنان تووشی چەندان گرفت دەكات و ئەمەش دەبێتە رێگریەك بۆ دووگیان بوون.

دووەم: خۆراكی چەور، وەكو دەزانین خۆراكی چەور هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش لەهەمان كاتدا دەبێتە رێگریەك بۆ دووگیانبوون، زۆر خواردنی خۆراكی چەور لە ژەمەكاندا دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان و زیادبوونی كێش و تووشبوون بە چەندان نەخۆشی ترسناك وا دەكات ببێتە رێگریەك بۆ دووگیانبوون بەهۆی زیادبوونی كێشەوە.

سێیەم: خواردنەوە كحوولییەكان، هەموومان دەزانین خواردنەوە كحوولییەكان نابێت لەیەك پەرداخ زیاتر بخورێت ئەگەر بەشێوەیەكی ئاسایی بخورێت دەبێت رێگر لە چەندان جۆری نەخۆشی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە. زۆر خواردنەوەی كحوول دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوكردن وە بوونی ڤیتامین بی لە لەشدا بەتاڵ دەكاتەوە و  كە گرنگە بۆ دووگیانبوون بە شێوەیەكی تەندروست.

چوارەم: خواردنەوە گازییەكان، بیرۆكەیەكی باشە كە واز لە خواردنەوە گازییەكان بهێنیت، ئەگەر بتەوێت بە شێوەیەكی خێرا ببیت بە خاوەن منداڵێك، بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان بەكارهێنانی خواردنەوە گازیەكان هۆكارێكە بۆ هەوكردن و بێتوانایی ئاستی هۆرمۆنەكان و زیان گەیاندن بە سیستەمی زاوزێ‌.



وشە - ئاوات ئازاد