هۆكارەكانی شێرپەنجەی دەم


شێرپەنجەی دەم یان قورگ شەشەم شوێنی لەشە كە تووشی شێرپەنجە دێتەوە زیاتر تووشی ئەوانە دەبێتەوە كە لە سەرووی تەمەنی 40 ساڵن و هەر چوار كەس لە 100 كەسی توشوبوو بە شێرپەنجە تووشی ئەو جۆرە دەبنەوە، سەرچاوەكەی خانە پوولەكەییەكانی ناوپۆشی دەمە و 50%ی ئەوانەی توشوی دەبن گیان لەدەست دەدەن.

لە نیشانەكانی سارێژ نەبوونی برینەكانی دەم، واتە بۆ زیاتر لە 10 رۆژ و برینەكان بێ هۆكاری دیارن، هەڵاوسانی چەند ناوچەیەك بە بوون یان بێ بوونی برین، بوونی پەڵەیەكی سپی یان سوور یان قاوەیی وەیا رەش نامۆ بە دەوری ناوچەكە.

هۆكارەكانی شێرپەنجەی دەم بریتیین لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی كحوولی و چەند نەخۆشییەكی دیاریكراو وەك نەمانی بەرگری لەش لەوانەش بەهۆی ئایدزەوە، چەند جۆرێك دەرمان، چارەسەری شێرپەنجەی دەم یان قورگ بریتییە لە لابردنی لووە شێرپەنجەییەكە و چارەسەری بە تیشك بۆ سەر ناوچە زیان لێكەوتووەكە، جیا لە چارەسەری كیمیایی.  

بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە مەترسیدارە پێویستە هەموو كەسێك ماوە ماوە سەردانی پزیشك بكات و پەردەی لینجی ناوپۆشی دەم و قورگی بپشكنێت بەلایەنی كەم دووجار لە ساڵێكدا بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی پەڵەكانی لە سەرەوە باسیان لێوە كرا و دۆزینەوەی زووی نەخۆشییەكە و چارەسەركردنی باشتری. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:09:02:07/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌