له‌پێناو چوون و سه‌ردانیكردنی مه‌زاری ئیمامێك، شیعه‌كانی خورماتوو بازاڕ و دوكانه‌كانیان داخست و به بازگه دانان جووڵه‌یان له ناوچه‌كه وه‌ستاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی ئاب، میلشیا شیعه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی خورماتووی ناسراو به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بازاڕه‌كانیان داخست و له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری تا شاخی خورماتوو به‌ڕێ كه‌وتن بۆ سه‌ر مه‌زارێك كه به‌نایاسایی تاپۆیان كردووه.
ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، میلشیا شیعه‌كانی خورماتوو ده‌ستیان به داخستنی دووكان و بازاڕی رزگاری كردووه كه تایبه‌ت به كوردانی ناوچه‌كه بوون، له‌گه‌ڵ دانانی بازگه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، چونكه به مه‌راسیم ده‌چنه سه‌ر مه‌زاری ئیمام عه‌لی، كه به گوته‌ی خۆیان ئیمامی ئه‌وانه.
زیاتر گوتی، ئه‌و نمه‌زاره به نایاسایی دروست كراوه و تاپۆ كراوه، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له نا یاسایی بوونی هاتووه‌ته ده‌نگ. ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریش بازگه‌یان داناوه و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ خه‌ڵك دروست كردووه.
عه‌لی هاشم، گوته‌بێژی میلیشا شیعه‌كان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌مڕۆ به مه‌راسیمی شایسته ده‌چنه سه‌ر مه‌زاری ئیمام عه‌لی، بۆیه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه. گوتی: ئێمه ساڵانه له چواره‌م ڕۆژی جه‌ژن ده‌چینه سه‌ر مه‌زاری ئیمام عه‌لی.
تا ئێسته هیچ مێژوونووس و سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كلاییان نه‌كردووه‌ته ئه‌وگۆڕه‌ی كه له‌سه‌ر شاخی خورماتووه ئیمام بێ یاخود كه‌سایه‌تی دیكه، شیعه‌كانی ناوچه‌كه‌ش هه‌رده‌ڵێن پیرۆزه لامان و ناڵێن بنه‌چه‌ی ئیمامه‌كه كێیه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی