بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوەتەوە ئێستە لە سەنتەری شاری هەولێر باران دەبارێت و لە سلێمانی باران باری.
ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئێستە لە سەنتەری هەولێر پروشكە باران هەیە.
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕوونی كردووەتەوە، خێرایی با 20 كیلۆمەترە لە سەعاتێك.
باس لەوەشكراوە، لە پارێزگای سلێمانی هەورە بروسكە و نمەبارانە وە لە چەمچەماڵ و شارۆكەی چۆمانیش نمە باران باری.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان پێشبینی باران بارین دەكرێت لە ئەمڕۆدا.
هاوكات لە ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاندن و شارۆكەی خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی هەبوو بە 52 پلە و شارەدێی حاجی ئۆمەرا نزمترین پلەی هەبوو كە 31 پلە بوو.