چاسەری سروشتی بۆ كەمكردنەوەی ئازاری دڵ

:: PM:04:35:21/08/2019 ‌
زۆر كات دڵ تووشی ئازار دەبێت ئەم ئازارە بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و ناڕێكییەكانی لێدانی دڵەوە دروست دەبێت. زۆر رێ هەیە كە ئازاری دڵ چارەسەر دەكات كە دەتوانرێت تاقی بكرێتەوە. ئەگەر ئەو ئازارەی كە دروست دەبێت بەهۆی دڵەوە نەبێت، بەڵكو بەهۆی ئەو ئەندامانەوە بێت كە دەكەونە نزیك دڵەوە و كاریگەرییەكانی لەسەر دڵ دەردەكەوێت.

پێویستە لەكاتی هەستكردن بە ئازاری دڵدا سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی تەندروست هۆكاری دروستبوونی ئازارەكە ئاشكرا بكرێت یان ئەم رێیانە بەكار بهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی كە دروست دەبێت. 

یەكەم: چای زەنجەفیل، ئازاری دڵ هەندێك كات بۆ بەدهەرسی دەگەڕێتەوە ئەم بەدهەرسییەش بۆ خواردنی خۆراكی قورس دەگەڕێتەوە وەك زۆر خواردنی گۆشت و قاوەی رەش . بەڵام خواردنەوی قاوە چارەسەری دڵەكزێ‌ دەكات و ئازاری سنگ كەم دەكاتەوە.

دووەم: زەردەچەوە، بەهەمانشێوەی زەنجەفیل خواردنەوی كوپێك زەردەچەوە پێویستە چونكە یەكێكە لەو بەهاراتانەی كە سوودێكی زۆر بەلەش دەگەیەنێت ئازاری دڵ كەم دەكاتەوە، پێشهاتی تەندروستی چارەسەر دەكات و رێ لە هەوكردن دەگرێت، جگە لە شێوەی چا دەتوانرێت وەك بەهاراتێك بخورێت. 

سێیەم: بەكارهێنانی گەرمی، زۆر كات ئازاری دڵ بەهۆی هەوكردنی سنگ و كۆكەی بەردەوامەوە دروست دەبێت، لەم كاتەدا باشتر وایە تەنی گەرم بەكار بهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی كە تووشی سنگ دەبێت.

چوارەم: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهەمانشێوە زیان بەدڵ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی توندبوون و رەقبوونی دەمارەكان، بۆیە باشتر وایە لەم كاتەدا پەستانی خوێن نزم بكرێتەوە بۆ ئەوەی ئازاری دڵ كەم ببێتەوە و نەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەكانی دڵ.

پێنجەم: كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ‌، بەهەمانشێوەی فشار دڵەڕاوكێ‌ هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ئازاری دڵ زۆركات بەهۆی دڵەڕاوكێوە دڵ تووشی چەندان گرفت دەبێت. بۆیە باشتر وایە لەم كاتەدا ئاستی دڵەڕاوكێ‌ كەم بكرێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد