كۆمپانیای گووگڵی ئه‌مه‌ریكی، سیسته‌می گه‌ڕانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه و ڤێرژنێكی تازه‌ی له‌و ئه‌په خسته سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی به ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن و پێویستیی به ئینته‌رنێتێكی خێرا نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه پێشتر له هیندستان و ئیندۆنیسیا كاری ده‌كرد، تازه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌پی "گووگڵ گۆ لایت" له هه‌موو دنیا بڵاو كرده‌وه كه ڤێرژنێكی سووكتره له‌وه‌ی پێشوو، شوێنی كه‌متر ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێرایی مۆبایله‌كه كه‌متر ببێته‌وه.
گووگڵ ڕای گه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌پی گووگڵ گۆ لایت به فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه، پێشتر هێشتا له هه‌موو وڵاتانی دنیا كاری نه‌ده‌كرد و پێویستیش بوو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌كاری بهێنن، ئه‌ندرۆیدی ڤێرژنی "ئه‌ندرید گۆ"ی له‌سه‌ر ئه‌پده‌یت كردبێته‌وه، به‌ڵام له‌مڕۆوه بڕیاری دا به ته‌واوی بیخاته بازاڕی پله‌ی ستۆره‌وه.
ئه‌م سیسته‌مه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، به خێرایییه‌كی كه‌می ئینته‌رنێت كار ده‌كات و شوێن زۆر ناگرێ و مۆبایل ماندوو ناكات. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریی Lensی بۆ دانراوه بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ زانیارییه‌كانیان بۆ بخوێنێته‌وه.
كۆمپانیای گووگڵ به‌نیازه سوود له‌و شكسته نوێیانه‌ی ئه‌پڵ ببینێ و له چه‌ند هه‌نگاوێكی كتوپڕدا كۆمه‌ڵێ نوێكاری بخاته بازاڕه‌وه.