له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان كه له ماوه‌ی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبووه، هه‌موو وڵاتان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تووشی گرژی و ته‌نگژه‌ی زۆر بووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕووسیا سه‌ركه‌وتووترین و براوه‌ترین لایه‌نه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ئارامی و بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرژییه‌كی بۆ دروست ببێ، خه‌ریكی فره‌وانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ی له كاتێكدایه ئێران و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداو ڕووبه‌ڕووی زۆرترین كێشه بوونه‌ته‌وه له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستخستنه ناو كاروباری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌گه‌ر به‌رواردی ئێسته‌ی پێگه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ پێنج ساڵ پێش ئێسته له ناوچه‌كه و جیهان بكه‌یت، ئه‌وا به ڕوونی هه‌ست به سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی مۆسكۆ ده‌كه‌یت، كه ته‌نیا له ڕێی دیپلۆماسی و به ناردنی كه‌مترین هێزه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر، توانیویه‌تی پێشه‌نگایه‌تی هه‌موو وڵاتان بكات و زۆرترین گرێبه‌ستی وزه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه واژوو بكات و گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تیش له سووریا بۆخۆی بقۆزێته‌وه، له كاتێكدا وڵاتانی تر هێشتا خه‌ریكی بێنه و به‌رده و مامه‌ڵه و ململانێن له ناوچه‌كه، كه‌چی ئه‌و خه‌ریكی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می سهركهوتنهكهیهتی و له ڕووی ئابوورییه‌وه قازانجی زۆری ده‌ست كه‌وتووه و به‌م هه‌نگاوانه‌یش خه‌ریكه ئابوورییه‌كه‌ی زۆر پێش ده‌خات و به‌ره‌و به‌هێزی نه‌ك ته‌نیا له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵكوو له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یش هه‌نگاو ده‌نێت.
دوای تێكچوونی هاوسه‌نگی هێز به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا و سووریا و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها سیسته‌مێكی تازه له عێراق و ململانێكانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه، ده‌رفه‌تێكی زێڕین كه‌وته ده‌ست مۆسكۆ تا به ئارامی و نهێنی ده‌ست به هه‌نگاوه دیپلۆماسییه‌كانی بكات و به گرهنتییهوهیش هه‌نگاو بنێ و ده‌یه‌ویست دڵنیا بێ له سه‌ركه‌وتن، له هه‌ندێ حاڵه‌تیش نیازپاكی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر پێشان داوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته به‌شێك له ململانێكان، به‌ڵكوو خه‌ریكی ئامانجه نهێنی و ئارامه‌كه‌ی خۆی بێ، تا ورده ورده بیانهێنێته دی.
مۆسكۆ پێچه‌وانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ژموونی خۆی به ته‌واوی به‌سه‌ر جیهان بسه‌پێنێت، به‌ڵكوو ته‌نیا له ڕووی ئابوورییه‌وه پێویستی به وڵاتان هه‌یه و دیپلۆماسیه‌ت و هێزی نه‌رم به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كانی وڵاتان به كۆمپانیا ڕووسییه‌كان بدرێ، به تایبه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و وزه، خه‌ریكه به ته‌واوی پرۆژه زه‌به‌لاح و ستراتیجییه‌كانی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كات و ڕیسه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كردووه به خوری و كۆمپانیاكانی بوونه‌ته گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت و گاز له ناوچه‌كه.
شه‌ڕ و ململانێ و گه‌ڕی دانوستاندنی دیپلۆماتكاران له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌سه‌د و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له لبنان و سووریا و سعوودیه له ئێران و میسڕ له قه‌ته‌ڕ و كۆكردنه‌وه‌ی هێز له كه‌نداو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا، شه‌ڕی كورد و توركیا، كێشه‌ی ناوچه‌ی ئارام، پاشماوه‌كانی داعش، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه بریكاره‌كانی ئێران له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه له خه‌یاڵدانی ڕووسیا هیچ گرنگییه‌كیان نییه، به‌ڵكوو كاتی ئه‌وه‌یشی نییه خۆی بخزێنێته ناو ئه‌و كێشانه‌وه.
هه‌رچه‌نده وڵاتان و هێزه‌كانی ناوچه‌كه خه‌ریكی ئه‌و هاوكێشانهن تا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕووسیا ده‌یه‌وێ پێش ئه‌و هاوكێشانه ته‌واوی ناوچه نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خۆی واژوو بكات، ئه‌مانه ده‌بن به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بمێنێ یان بڕوا و هه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی نوێ دروست ببێ یان نه‌بێ، له ئه‌نجام دا مۆسكۆ دۆخی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جێگیر كردووه و هیچ پێویستی به دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نی براوه نییه، بۆ هاوبه‌شیكردن، به‌ڵكوو ئه‌وه لایه‌نی براوه‌ی هاوكێشه‌كانه پێویستی به دانوستاندنه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ تا به‌شێك له پشكه‌كانی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی پێ بفرۆشرێ، كه مۆسكۆ به فه‌رمی گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی به پاره‌ی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر كردوون.
ئه‌و ستراتیجییه‌ی
مۆسكۆ تا ئێسته گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له ناوچه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه پوتین وه‌ك ڕێبه‌ر و ڕزگاركه‌ری ئابووری پڕ له ته‌نگژه‌ی ڕووسیا ناوی ده‌برێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی ڕووسیا بوون به شوێنكه‌وتووی پوتین و هیچ كات نایانه‌وێ واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت، چونكه جیا له‌وه‌ی سووریای له ڕووی ئابووری و پرۆژه ستراتیجی و كه‌رتی وزه‌وه كۆنتڕۆڵ كردووه، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و لبنان و توركیا و یه‌مه‌ن و سوودان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تریش خه‌ریكی پرۆژه‌ی زۆر ستراتیجی و دوورمه‌ودایه و به ملیاران دۆلار له ڕێی ئه‌م پرۆژانه‌وه بۆ مۆسكۆ ده‌گێڕێته‌وه.