به‌عسییه‌كان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌دان و به‌رپرسانی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ترسییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن. وه‌ك ڕای ده‌گه‌یه‌نن "١٦ی ئۆكتۆبه‌ر زه‌وینه‌ی ته‌ناهی و كاگێڕیی له‌و ناوچانه بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له‌بار كردووه".
گوتنه‌وه‌ی دروشمی پاڵپشتیی حزبی به‌عس له دوایین خۆپێشاندانی عه‌ره‌به سوننه‌كانی كه‌ركووك به سه‌رپه‌رشتی ته‌حریر عوبێدی، دژی دانانی پارێزگارێكی كورد له شاره‌كه هه‌ر له خۆوه نه‌بوو، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌و حزبه له نهێنییه‌وه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار كه ئاشكرابوونیه‌تی و ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتن و پشتگیرییه‌كانیشیان ده‌ركه‌وتوون.
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان له كاتێكدایه له عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌ك هه‌یه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره چالاكی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ر پۆستێك و پێنه‌دانی به‌وانه‌ی به‌عسی بوون، به‌ڵام بۆشاییه ته‌ناهییه‌كان و پشتگیریی لایه‌نه ئیداریی و عه‌شیره‌تییه‌كان وای كردووه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ نه‌كرێت و به به‌رچاوی هێزه‌كان و دادگه و په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، چالاكیی جۆراوجۆر بكه‌ن.
كاوێز مه‌لا په‌روێز به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراو و عه‌شیره‌ت و ئه‌وانه‌ی بیری به‌عس له مێشكیاندا ماوه، به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بێنه‌وه مه‌یدان، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئاشكرا و نهێنیشیان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێ پۆست هه‌یه.
روونی كرده‌وه، "١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له رووی ته‌ناهی و كارگێڕییه‌وه زه‌وینه‌ی ته‌واوه‌تیی بۆ ئه‌وانه ڕه‌خساند، له ڕووی ته‌ناهییه‌وه ئێسته بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه و له سوودی ئه‌وانه، له ڕووی كارگێڕیشه‌وه ڕاكان جبووری به ته‌واوه‌تی پشتگیریی ئه‌وانی ده‌كرد دژی كورد و هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی كردن."
باوكی ته‌حریر عوبێدی له دوای ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رپه‌رشتیی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌وه‌ی حزبی به‌عسی كردووه و له‌و ڕێیه‌شه‌وه سوودی له چه‌كداره‌كانی فیدایی سه‌دام و عه‌ره‌بی ناوچه‌كه بینیوه، زیاتر له جارێك ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی عێراق ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌و به‌رپرسی ئاماده‌كردنی چه‌كداره بۆ گرووپی نه‌قشبه‌ندی و حزبی عه‌وده و ده‌ستیشی له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كه‌ركووكدا هه‌یه.
"ناوچه سوننه‌كان هاوسۆزی هاتنه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی به‌عسن، جگه له‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه هه‌موو عێراقی گرتووه‌ته‌وه نه‌ك تانیا كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی وڵاتانی هه‌رێمییان هه‌یه، ئه‌وه مه‌ترسییه‌كه له‌م بارودۆخه ئاڵۆز و ناجێگیره‌ی عێراقدا چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌كات." مه‌لا په‌روێز وای گوت.
به‌عسییه‌كان به‌شێك له ئامانجه‌كانیان پێكاوه به ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له چه‌ند پۆستێكدا له كه‌ركووك، له‌وانه‌ش ئه‌بو ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی مولته‌قا، عزه‌دین محه‌مه‌د له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ پارێزگار و وه‌زیری ڕۆشنبیریدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی ڕۆشنبیریی ئه‌ده‌بی بكاته‌وه، حامد زوهێری ئه‌فسه‌رێكی باڵای ڕژێمی به‌عس بووه و ئێسته ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووكه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕای گه‌یاند، "دۆخی ته‌ناهیی كه‌ركووك ناله‌باره و له‌و جۆره بارودۆخانه‌شدا هه‌موو گرووپێكی توندڕه‌و و دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌لی ده‌ركه‌وتنیان زیاتره وه‌ك له بارودۆخی ئاسایی".
له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌وه زیاتر له ٦٠ هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب گواستراونه‌ته‌وه ناو كه‌ركووك و فۆڕمی خۆراكیشیان بۆ ئه‌و پارێزگایه گوازراوه‌ته‌وه.
عه‌سكه‌ری بۆ "وشه" گوتی، "له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی پێشووه‌وه، به‌عسییه‌كان هه‌وڵی جۆراوجۆریان هه‌یه بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه و هاتنه‌وه سه‌ر شانۆ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان سه‌ری نه‌گرتووه و ڕه‌نگه ئاسانیش نه‌بێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت ئه‌وان بتوانن ببنه‌وه حزبێكی به‌هێز له عێراقێكدا كه نیو سه‌ده گیرۆده‌ی ده‌ستی به‌عسییه‌كان بووه".