رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له‌و هێرشانه رازى نییه كه به ناوى ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێن.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌گوترێ ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندى داوه، ئیسرائیل بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئێران هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى له‌و كارانه‌ى ئیسرائیل هه‌یه.
رۆژنامه‌ى هارتس له راپۆرتێكدا باس له ره‌خنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ی عێراقیش ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه "واشنتن له‌و ته‌قینه‌وانه نیگه‌رانه كه به‌ناوى ئیسرائیله‌وه له بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت به بیانووى لێدانى جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه "ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراق بكه‌ن به سووریایه‌كى تر و به خواستى خۆیان هێرشى بكه‌نه سه‌ر، ئه‌وا عێراق سووریا نییه و ئه‌گه‌ریش ببێته مه‌یدانى شه‌ڕى ئێران ئه‌وا به‌ر هه‌موو كه‌سێك مه‌ترسى بۆ ئیسرائیل هه‌یه".
شاره‌زایه‌كى سه‌ربازیى ئیسرائیلى به ناوى عامووس هه‌رئیل دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشانه رازى نییه و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌یشى هه‌یه، چونكه ئه‌مه پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ناو ده‌بات كه ئه‌ویش عادل عه‌بدولمه‌هدییه.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ سیناریۆى ساڵى 2011ى سووریا له عێراق دووباره ببێته‌وه.
له مانگى رابردووه‌وه تا ئێسته سێ جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق و به‌رپرسانى عێراق ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌م وڵاته‌یش بێده‌نگى لێ كردووه.