دوا هەڵوێستی توركیا و كورد لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سووریا

:: PM:06:53:24/08/2019 ‌

وەزیری بەرگری توركیا رای گەیاند كە سەنتەری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ واشتن سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە ناوچەی ئیدلب لە سووریا دەستی بە كاركردن كردووە، لەوكاتەی بەرپرسانی كوردی سووریا دووپاتی دەكەنەوە كە هەوڵی سەرخستنی پلانی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام بەدرێژایی سنوورەكانی سووریا لەگەڵ توركیا دەدەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "ئەنادۆڵو"ی توركی خەڵووسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند كە دەست بەكاركردنی سەنتەری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریكا و توركیا لەبارەی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام لە سووریا كراوە و یەكەم هەنگاوەكان لەسەر زەوی جێبەجێ كراوە. 

وەك لەو ئاژانسەدا هاتووە، ئاكار دەڵێت، یەكەم دەرچوونی ئاسمانی هاوبەشی كۆپتەرەكانی توركیا و ئەمەریكا ئەمڕۆ شەموو ئەنجام دراوە و چەند پێگەیەكی تیرۆریستان بۆردمان كراوە، بۆیە مافی خۆمان تا كۆتایی بۆ بەرگریكردن بەكار دەهێنین و لەكاتی هەر هێرشێك بۆ سەر خاڵی چاودێریكردن یان بوونی سەربازیمان لە ئیدلب وڵاممان دەبێت.

لە ماوەی ئەم مانگەدا هەریەك لە ئەمەریكا و توركیا دوای گفتوگۆیەكی دوورودرێژ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام كە ناوچەكانی كورد لە سووریا و سنوورەكانی توركیا لێك جیا بكاتەوە بەو پێیەی بەهەنگاو بێتە جێبەجیبَكردن.

لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئەمڕۆ شەموو لە وتەیەكی لە كۆنگرەی ساڵانەی هێزەكانی لە شاری حەسەكە گوتی، رایدەگەینین كە هەموو هەوڵێك دەدەین بەمەبەستی سەرخستنی هەوڵەكانی گەیشتن بە لێكگەیشتن و رێككەوتن لەگەڵ توركیا لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمەریكا لەپێناو دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ جۆرێك لە لێكگەیشتن و رێككەوتنی سەرەتایی لەبارەی سەقامگیركردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر سنوورەكانمان هەیە و ئێمە وەك هێزەكانی سووریای دیموكرات دەبینە لایەنێكی ئەرێنی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل