هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ له سنووری ئامێدی له ناوچه شاخاوییه‌كانی به‌رێ گارێ و
چای حه‌وت تابه‌ق شانه‌یه‌كی هه‌نگی دوزیوه‌ته‌وه كه زیاتر له پێنج كیلۆ هه‌نگوینی
تێدایه، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و كه‌سه، لە بازاڕ كیلۆی هه‌نگوینی چیا زیاتر له 100
هه‌زار دینار ده‌کات.
نه‌زیر چاربوتی، هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێیه و بۆ
"وشە" باس لەوە دەکات، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م چووەته ناوچه شاخاوییه‌كانی به‌رێ
گارێ و شانه‌یه‌كی هه‌نگی دۆزیوه‌ته‌وه زیاتر له پێنج كیلۆ هه‌نگوینی تێدابووە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ له ناوچه شاخاوییه‌كانی به‌رێ
گارێ پێویستی به شاره‌زاییه‌كی زۆر باش هه‌یه و هه‌موو كه‌س ناتوانن ئه‌و كاره
بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌نگ له ناوچه شاخاوییه‌كان بدۆزنه‌وه، پێویسته
له وه‌رزی به‌هاردا بچنه ناوچه شاخاوییه‌كان و بگه‌ڕێن و شوێنی هەنگەکان ده‌ستنیشان
بكه، دواتر له‌م كاته هه‌نگه‌كان ببڕن و هه‌نگوینه‌كه‌ی ده‌ربێنن.
"به‌هۆی بوونی بۆردمانی به‌ردوامی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كێشه
بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌بێت و ناتوانن به ئارامی بگه‌رێن و هه‌نگه‌كان ببرن" نەزیر وای گوت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كیلۆی هه‌نگوینی سرووشتی ناوچه شاخاوییه‌كان
به زیاتر له 100 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت و داوایه‌كی زۆریشی له‌سه‌رە، به‌ڵام
زیاتر ئه‌و كه‌سانه ده‌یكرن كه بۆ مه‌به‌ستی چارەسەری به‌كاری دەهێنن، چونكه هه‌نگوینه‌كه
100% سرووشتییه.
ده‌ڤه‌ری به‌رێ گارێ له 28 گوندی ئاوه‌دان پێکهاتووە و زیاتر له 80%
رووبه‌ری ناوچه‌كه شاخاوییه و چه‌ندان چیای گه‌وره و ناسراوی هه‌یه به‌تایبه‌تی
چیایی گاره، حه‌وت تابه‌ق و چه‌ندان چیای تر.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری