رۆژنامه‌یه‌كى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات پلانى ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى باكورى شارى حه‌سه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
وه‌ته‌نى سوورى كه رۆژنامه‌یه‌كى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى سووریا دیموكرات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سه‌رێكانى و گرێسپى كشاونه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده هه‌موو ئه‌و تونێلانه‌یان تێكداوه كه پێشتر له باكورى سووریا له مه‌ترسى له‌شكركێشى توركیا هه‌ڵیانكه‌ندبوو.
جگه له‌مه‌یش هه‌موو چه‌كى قوڕس و به‌ڵگه و نووسراوى باره‌گاكانیان بۆ ناو شارى حه‌سه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ڵێ "ئه‌مه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنى پلانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه".
رۆژى هه‌ینى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه كه ده‌ریده‌خات هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كشاونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ پابه‌ندبوونى هه‌سه‌ده به‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كراوه.
رۆژى دواتریش واته شه‌مووى رابردوو مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى ئه‌و هێزه دووپاتى كرده‌وه ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ دانانى ناوچه‌ى ئارام كراوه.