به‌رزبوونی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌و كێشه باوانه‌ی له‌ناو خه‌ڵك به گشتیی و ژنان به تایبه‌تیدا باوە، به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان، مێوژ ده‌توانێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی ته‌ندروستی دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، باشترین ڕێ بۆ رزگاربوون له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ڕۆژانه سێ جار خواردنی مێوژه.
له زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت، مێوژ سوودی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونی په‌ستانی خوێن هه‌یه، ئه‌گه‌ریش بكرێت به خوو و ڕۆژانه سێ جار بخورێت، به ماوه‌یه‌كی كورت له‌و كێشه‌یه ڕزگارتان ده‌كات.
مێوژ به‌هۆی پێكهاته به‌سووده‌كانییه‌وه به یه‌كێك له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ داده‌نرێ، ئه‌مجاره‌ش پسپۆڕان سووده‌كانیان بۆ نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیش باس كردووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر 12 هه‌فته كه ده‌كاته سێ مانگ به‌رده‌وام بیت له‌وه‌ی ڕۆژانه سێ جار مێوژ بخۆیت، بێگومان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ڕزگارت ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه به پۆتاسیۆم، ڕیشاڵه‌كان، بۆلیڤینیۆل، ترشی فینۆل، ترشی ته‌نتالیك، دژه ئۆكسان ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.