به شێوه‌ی به‌رده‌وام، توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه شی بكه‌نه‌وه و بزانن بۆچی ئه‌وا به خێرایی چووه‌ته باوه‌شی ڕووسیا. ئه‌وان پێیان وایه ئه‌ردۆغان خه‌ریكی یاریكردنه له‌گه‌ڵ واشنتن و ئه‌مه‌ریكاش تا ئێسته وه‌ڵامی له ئاستی ئه‌و یارییانه نه‌بووه.
هێنری پاركی، له گۆڤاری وه‌رزانه‌ی "فۆرین پۆلیسی" ڕاپۆرتێكی درێژی له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییانه نووسیوه و تێیدا ئاماژه بۆ ڕاپۆرتێكی پێشتری ستیڤان كۆك ده‌كات، تێیدا ئه‌وه‌ی خستبووه ڕوو، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا چۆنی بوێ ئاوا یاری به واشنتن ده‌كات. به تێكه‌ڵه‌یه‌كی نێوان فێڵ و هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێن، توانی ئه‌مه‌ریكا ڕازی بكات بگاته ڕێككه‌وتن له باشووری سووریا كه له‌سه‌ر حسابی كورده، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان هاوپه‌یمانی واشنتن بوون له كاتی ڕزگاركردنی ناوچه‌كان له ده‌ستی داعش. ئێمه بۆچوونمان له‌سه‌ر ئه‌و كوردانه هه‌رچۆنێك بێت، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه بكه‌ین و بزانین ئه‌وان پشكداری سه‌ره‌كی بوون له له‌ناوبردنی مه‌ترسیدارترین ڕێكخراوی تیرۆریستی، له به‌رانبه‌ردا له‌و كاتانه‌دا توركیا هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كرد.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكییه نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌نده نابێت ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌ی مۆسكۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تێیدا پۆتین نوێترین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی خۆیانی خسته به‌رده‌م ئه‌ردۆغان، وه‌ك فڕۆكه‌ی ئاسمانی ئێس ی‌و 35، ئێس ی‌و 57، ئه‌مانیش ڕكابه‌ری ته‌واوی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكین كه ناتۆ به‌كاری ده‌هێنێ.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ، بۆ وه‌رگرتنی پاتریی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 بوو، ئه‌و سیسته‌مه‌ی توركیا به گرێبه‌ستێك له ڕووسیای كڕی و له‌و ڕۆژه‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا خسته بوارێكی تره‌وه.
توركیا یه‌كه‌م وڵاته له هاوپه‌یمانیی ناتۆ، سیستمی مووشه‌كیی ڕووسی به‌كار ده‌هێنێ، وێڕای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكرد و ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێ، هه‌ریه‌ك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگرێس و میدیای ئه‌و وڵاته، دژایه‌تیی ئه‌م گرێبه‌سته ده‌كه‌ن و لێدوانی هه‌ڕه‌شه بڵاو ده‌كرێته‌وه و ناتۆ ڕووسیا به مه‌ترسییه‌كی ستراتیجی داده‌نێ، وێڕای ئه‌وه‌ش، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باری ته‌ناهیی وڵاته‌كه‌ی، توركیا گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو كرد
ئه‌مه‌ریكا، له‌دوای گه‌یشتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌كانی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كرد كه له سیستمی شه‌ڕكه‌ری ئێف 35 دووری ده‌خاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌ره‌كییه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی دایه‌وه و ڕای گه‌یاند، بڕیاری واشنتن به ده‌ركردنی توركیا له‌و به‌رنامه‌یه، هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نانه‌یه و له‌گه‌ڵ ڕۆحی هاوپه‌یمانی ناگونجێ و پشتی به هیچ بیانوویه‌كی لۆجیكی نه‌به‌ستووه.
توركیا پێی وایه، گوایه سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 هه‌رگیز نابێته هۆی لاوازكردنی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری ئێف 35، بۆیه داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌و بڕیاره "هه‌ڵه‌یه"ی په‌شیمان ببێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی زیانێكی زۆر به هه‌ردوو وڵات و دواتریش پینه ناكرێ.
مورات یه‌شیلتاش پێی وایه، له‌م گرێبه‌سته‌دا، ڕووسیا به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ی كوشت، یه‌كه‌م چووه ناو بازاڕی سیستمی به‌رگریی هاوپه‌یمانیی ناتۆ و دووه‌میش توانی سه‌رێشه له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه دروست بكات.
پێشتر ینس ستولتنبرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رای گه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ناتۆ نیگه‌رانه له كڕینی سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن توركیا، چونكه ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌و وڵاته به‌شدار نه‌بێت له به‌رنامه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی و پێشخستنی به‌رنامه‌كه و گوتی: مانه‌وه یان ده‌ركردنی توركیا له ناتۆ، هێشتا نه‌بووه‌ته پرسێك له‌ناو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، ئه‌ندامێكی گرنگه له ناتۆ و تا ئێسته ده‌ركردنی باس نه‌كراوه، چونكه هه‌موو ئه‌ندامانی ناتۆ پشت به‌یه‌كتر ده‌به‌ستن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێ، ده‌بێ گرنگیی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا فه‌رامۆش نه‌كه‌ن، به تایبه‌تی له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ك ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كێتیی دیموكراتی كورد و یه‌كێتیی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و ڕێكخراوی فه‌تحوڵا گوله‌ن.
داعشی لێ ده‌رچێ، ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه به هه‌مان چاوی توركیا، بڕوانێته ته‌واوی ئه‌و حزب و ڕێكخراوانه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌دا باسی كردوون، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، له مێژه پێوه‌ندییه‌كانیان به مۆله‌قی بمێنێته‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه، توركیا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه په‌نای بۆ سیستمی دژه‌مووشه‌كیی ئێس 400 كردووه.
وه‌ك له‌و ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌دا هاتووه، وێڕای مه‌ترسییه جیۆپۆڵه‌تیكه‌كان، پێویسته توركیا پابه‌ندی پێوه‌ندیی كار بێت له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌بێ بزانێ ئه‌و جیاوازییه ڕیشه‌یییه‌ی له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به سووریا، چاره‌ی بكات. به‌تایبه‌تی دوو بابه‌تی گرنگ كه هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره به چاوی جیاوازی ده‌یبینن، ئه‌ویش بابه‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و بوونی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی توركی له ئیدلب. توركیا سووره له یه‌په‌گه بدات و ڕووسیا نایه‌وێ. ڕووسیا سووره سوپای توركیا له ئیدلب بكشێنه‌وه و نایانه‌وێ. ئایا چۆن چاره‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟
"متین گۆركان" توێژه‌ریی ئه‌مه‌ریكی له ماڵپه‌ڕی "ئه‌ل مۆنیتۆر" نووسیویه‌تی، توركیا له به‌رده‌م یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكایه كه له ساڵی 2017 هۆشداری دراوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌بینن، چونكه گرێبه‌سته‌كه‌یان له ساڵی 2016 واژوو كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێ یاساییه‌وه خۆیان له سزاكان ڕزگار بكه‌ن.
یاسای كاتسا له 25ی حزه‌یرانی ساڵی 2017 وه‌ك پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ سزادانی ڕووسیا، ئێران و كۆریای باكور خرایه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و به زۆرینه‌ی باڵا ده‌نگی هێنا كه بریتییه له 419 ده‌نگ و ته‌نیا سێ په‌رله‌مانتار دژی بوون. ئه‌و یاسایه ئامانجی دروستكردنی په‌ستانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
وه‌ك هه‌موو یاسایه‌كی تر، له ڕۆژی ده‌رچوونه‌وه بۆ دواتر پێڕه‌و ده‌كرێ، به‌ڵام هیچ شتێكی پێش یاساكه ناگرێته‌وه. توركیا به پشتبه‌ستن به‌م ده‌قه یاساییه ده‌یه‌وێ خۆی له‌و سزایانه ڕزگار بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا كاتی كاتی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه وه‌رده‌گرێ نه‌ك كاتی واژووكردنی.
له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك نه‌رمیی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نواند و گوتی: خه‌تاكه له توركیا نییه، له ئیداره‌ی ئۆبامایه، چونكه ئه‌وان ده‌یانویست سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕن، به‌ڵام كاتێك واشنتن ڕازی نه‌بوو، به ناچاری ڕوویان له مۆسكۆ كردووه. ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ هیوایه‌كی بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه و كارێكی زۆریان له‌سه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ سزایه‌ك نه‌بن، به‌ڵام كاتێك ده‌ست به هاتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 كرا، جارێكی تر گه‌رم بووه‌وه.
به‌پێی یاسای "كاتسا"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له‌كۆی 12 وڵات ته‌نیا پێنج دانه هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌یش دیسان خاڵێكی ئه‌رێیه بۆ توركیا، بۆیه ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت تره‌مپ ڕازی بكه‌ن.