ژماره‌یه‌ك گولـله هاوه‌ن له گوندێكی سه‌ر به شارۆكه‌ی هیتی سنووری پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و گڕگرتنی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی عه‌شائیری بوو، كه به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ناوی سووتا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك دووپاتی كرده‌وه، كه گۆكاكه‌ی حه‌شدی عه‌شائیری به‌هۆی شۆرتی كاره‌با ئاگرێكی گه‌وره له ته‌واوی كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی ناو كۆگاكه گڕ بگرن و بسووتێن.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدایه و توانرایه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ئاگره‌كه و كێشه‌كه زاڵ بین و كۆتایی به ئاگره‌كه‌یش بهێنین، به‌ڵام ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌كی ناو كۆگاكه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتییان.
ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی عه‌شائیری له هیت له كاتێكدایه دوێنێ دووشه‌م هێرشێكی چڕكرایه سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه و تا ئێسته‌یش هیچ كه‌س به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له بۆرمانه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.