22 وڵات بۆ پێشەنگایەكی نێودەوڵەتی دێنە هەولێر

:: PM:07:07:10/09/2019 ‌

بە بەشداری 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتەوە هەفتەی داهاتوو گەورەترین پێشەنگای نێودەوڵەتی لە هەولێر دەكرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ 10ی ئەیلوول، جۆرج خۆری بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیایIFP  بۆ ڕێكخستنی پێشەنگا و كۆنفڕانس بۆ "وشە" رای گەیاند، هەرێمی كوردستان گەڕایەوە سەر نەخشەی پێشەنگا و كۆنگرە نێودەوڵەتیەكان، هەروەها كە كۆمپانیاكە دەستی كرد بە بازاڕگێری بۆ پێشەنگای نێودەوڵاتی هەولێر داواكاری بەشداربوون یەك لەدوای یەك وڵاتان و كۆمپانیاكان خواستیانە بەشداری پێشەنگاكانی نێودەوڵاتی هەولێر بكەن.

بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای IFP دووپاتی دەكاتەوە، ئەوەی ئەمساڵ پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر جیا دەكاتەوە لەوانەی  پێش خۆی كردنەوەی دوو پێشەنگایە كە یەكەمیان، پێشەنگای پڕۆجێكت عێراق/هەولێرە و تایبەتە بە بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە، كارەبا. هەروەها ئەوەی دوومیان تایبەتە خۆراكی عێراق/ هەولێر، پێشبینی دەكرێت سەرنجی زۆر لە پیاوانی پسۆڕان و خاوەنكار و خاوەن پڕۆژەكان ڕابكێشێت.

ئەم پێشەنگایە بەبەشداری هەریەك لە وڵاتانی چیك و كوێت و توركیا و قەتەر و هیندستان و لبنان و سریلانكا و پۆڵۆنیا و كەندا و چین وئیمارات و سوید ...چەند وڵاتێكی تر دەكرێتەوە.




وشە - زریان تەها