پێوەندی باڵای مرۆڤ بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە

:: PM:08:57:10/09/2019 ‌

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییەكانی سەردەم كە خەڵكانێكی زۆر تووشی بوونەتەوە بە هەردوو جۆرییەوە، توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە كەسانی باڵا كورت زیاتر ئەگەری توشوبوونیان بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە هەیە و ئەوەش پێوەندی بە بوونی رێژەی زیاتری چەوری جگەرەوە هەیە.

وەك لە راپۆرتێكی گۆڤاری "دایابیتۆلۆجیا"ی سەر بە كۆمەڵەی ئەوروپا بۆ توێژینەوەكانی شەكرەدا هاتووە كە هەرچەند باڵای مرۆڤ 10 سانتیمەتر بكات، وەك ناوەند لە پیاوان بە رێژەی 41% و لە ژنان بە رێژەی 33% ئەگەری توشوبوون بە نەخۆشییەكە كەم دەكاتەوە. ئەوەش دوای رەچاوكردنی هۆكارەكانیتری وەك تەمەن و تیرەی ناوقەد و ئاستی فێركردن و رۆشنبیری.

توێژینەوەكە سێ هەزار كەسی ئەڵمانی گرتەوە لە تەمەنی 35-65 ساڵ لە نێوان 27 هەزار بەشدار دیاری كران لەوانەی كێشیان ئاسایی بووە، ئەنجامەكان دەریان خست كە هەرچەند درێژی باڵای مرۆڤ  10  سانتیمەتر زیاد بكات، ئەگەری توشوبوونیان بە نەخۆشی شەكرە 86% لە پیاوان و 68% لە ژنان كەمی كردووە، لە بەرانبەردا بۆ ئەوانەی كێشی لەشیان زیادە یان قەڵەون ئەو رێژە لە پیاوان بۆ 36% و لە ژنانیش بۆ 30% كەم دەكات. 

لەبارەی هۆكاری ئەوە توێژەران ئاماژە دەكەن كە رەنگە هۆكارەكەی بۆ بوونی چەورییەكی كەمتر لە جگەریان و باشتربوونی میتابۆلیسمیان بگەڕێتەوە، لەوكاتەی توێژینەوەی پێشتر ئاماژەیان كرد كە كەسانی باڵا درێژ قبووڵكردنی باشتریان بۆ ئەنسۆلین و خانەكانی بێتا لە پەنكریاس هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل