ئه‌ندامێكی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرای كرد، كه ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه به بودجه‌ی دوو ساڵه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی سووریا ڕابگه‌یه‌نن، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هێزی كوردی ئێسته‌ی سووریا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، چونكه ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جه‌نگاوه‌ی كوردیان به دڵه، نه‌ك سیاسه‌تكردنی كورد له ناوچه‌كه.
میشیل كیلۆ ئه‌ندامی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تۆمارێكی ده‌نگی بڵابووه‌ته‌وه و میدیاكان به چڕی بڵاویان كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، كه پێشبینی ده‌كرێ له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی سووریا ڕابگه‌یه‌نن، خاوه‌ن پێگه‌ی خۆیان ده‌به‌ن و بودجه‌ی دووساڵیشیان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی ناوخۆی سووریا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ ده‌كات و پرۆسه‌ی شه‌ڕ ده‌وه‌ستێ و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا له ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كرێته‌وه، چونكه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی سیاسی له هه‌موو كاتێك نزیكتره.
كیلو گوتی، ڕووسه‌كان ده‌یانه‌وێ له ڕێی دانوستانه‌كانی ئاستانه ئه‌م هه‌نگاوه بنێن، به‌ڵام ئاستانه بێ یان جنێڤ، ئه‌وا گرنگ ئه‌وه‌یه داهاتووی سووریا به‌ره‌و باشی و پێشڤه‌چوون هه‌نگاو بنێنێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی سووریا به مانای ئه‌وه دێ، ئه‌مه‌ریكا له پشت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته كورد له باكوری سووریا دایمه‌زراندووه، سووڕاوه‌ته‌وه و خه‌ریكی دورستكردنی هێزی تره و دژی ئه‌و پرۆژه سیاسییه‌یه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆرجار دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان پێوه‌ندی و پێویستیان به چه‌كی ده‌ستی كورده، نه‌ك به بیركردنه‌وه و سیاسه‌تكردنیان، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌یش ڕوون بكه‌ینه‌وه، كه هه‌موو كورد به‌مشێوه‌یه نین و نابێ سته‌میان لێ بكه‌ین و هه‌مووان وه‌كو یه‌كتر سه‌یر بكه‌ین.