توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد، كه ئاستی پلاستیك له خوێنی منداڵ له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ترسناك و مه‌ترسیداتر، ئه‌مه‌یش وایكردووه تووشی نه‌خۆشی یه‌كجار ترسناك و نامۆ بن له داهاتوویه‌كی نزیك دا.
پلاستیك بووه‌ته ژه‌هر و ناونیشانێكی تر كه زانایانی ژینگه‌پارێز هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به پلاستیك نه‌وه‌ستێنرێت، ئه‌وا مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی و ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات، هه‌موو مرۆڤێك ڕۆژانه به‌كاری ده‌هێنێت و ئه‌مه‌یش وایكردووه، بچێته ناو خوێن و خانه‌كانی مرۆڤه‌وه و له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تریش بگوازرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی
ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕوانگه‌ی بیۆلۆجی بڵاوكرده‌وه، كه له دوای پێكهاته‌ی پلاستیك له جه‌سته‌ی منداڵان گه‌ڕاون، ئه‌و منداڵانه‌ی خراونه‌ته ژێر ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌مه‌نیان له نێوان سێ تا 17 ساڵ بووه و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه 11 ماده‌ی پێكهێنه‌ری پلاستیك له كۆی 15 ماده له خوێنی 97%ی منداڵان بوونی هه‌یه، كه به‌شدارییان له توێژینه‌وه‌كه كردووه.
زانایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پلاستیك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ناچێته ناو جه‌سته‌ی منداڵه‌وه، به‌ڵكوو له ڕیی ترشی سی هه‌شت ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێ، كه دواجاریش وا ده‌كات تووشی سه‌ره‌تا و له ده‌ستدانی ئه‌ندامانی جه‌سته و دروستبوونی منداڵی ناته‌واو ببین.