دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئارامكۆ، وڵاته‌كه‌ى "ئاماده"یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى لێكۆڵینه‌وه‌كانى سعوودیه ده‌كات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى ئه‌یلوول ئاماژه‌ى بۆ دوایین هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو كرایه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆ، ئه‌مه‌یش له تویتێكى دۆناڵد تره‌مپدا هاتووه.
تره‌مپ له تویتێك ده‌ڵێ "ده‌رامه‌تى نه‌وتى سعوودیه هێرشى كراوه‌ته سه‌ر، ئێمه ده‌زانین كێ بكه‌ره، له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماده‌یه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى سعوودیه ده‌كات".
تره‌مپ روونى نه‌كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه سه‌ر بكه‌ره‌كه ئاماده‌یه یان ئاشكراكردنى، به‌ڵام دوێنێ چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكى رایان گه‌یاند ئێران له پشت هێرشه‌كه‌یه.
رۆژى شه‌مووى رابردوو 14ى ئه‌یلوول سه‌عات چوارى به‌یانى هێرشێك كرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى سعوودی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئارامكۆوه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت. له ئه‌نجامدا زیانێكى زۆر به‌ر نه‌وتى سعوودیه كه‌وت و ئه‌مڕۆیش نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به رێژه‌ى 15 % به‌رز بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، كه‌چى چه‌ندان وڵات گومان له ئێران ده‌كه‌ن.