كاتێك بیرت نامێنیت و به‌رده‌وام ده‌خۆیت زیان به له‌ش ده‌گه‌ینێت یان هیچ پلانێكت نییه بۆ دابه‌زانى كێشت؟ هه‌موو كه‌سێكى ئاسایى هه‌ست به
برسیه‌تى ده‌كات، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنى برسیه‌تى كارێكى گرنگه. ره‌نگه به‌لاى هه‌ندێكمانه‌وه كارێكى ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رێگایى سروشتى هه‌یه كه كۆنترۆڵى هه‌ستى برسیه‌تى ده‌كات كه پێویسته پێڕه‌وى ئه‌م چه‌ند خاڵه بكه‌یت.
یه‌كه‌م: ریشاڵى زیاتر بخۆ، ئه‌گه‌ر بته‌وێت برسیه‌تیت كۆنترۆڵ بكه‌یت، پێویسته ریشاڵى زیاتر له پێكهاته‌ى خۆراكیدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى هه‌ستى برسیه‌تى بكات. هه‌رچه‌نده بته‌وێت ریشاڵ له خۆراكى ناته‌ندروسته‌وه وه‌ربگریت هیچ سوودێك به له‌ش ناگه‌یه‌نێت وه‌كو خواردنى بسكیت و هه‌ویركارى و شیرینییه‌كان پێكهاته‌ى زیانبه‌خشى تر. پێویسته سوود له سه‌رچاوه‌ی ریشاڵى دروست وه‌رگریت، وه‌كو میوه و سه‌وزه و تۆوه‌كان و چه‌ره‌زات.
دووه‌م: سركه‌ى سێ‌و به‌كاربهینه، سركه‌ى سێ‌و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كرى خوێن ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه، باشتره ئه‌و سركهیهى به‌كارى ده‌هێنیت ته‌واو سروشتى بێت، چونكه پرۆتینى زیاترى تێدایه له‌گه‌ڵ به‌كتریایى سوودبه‌خش بۆ ریخۆڵه‌كان. كه‌وچكێك سركه‌ى سێ‌و زیاد بكه بۆ كوپێك ئاوى گه‌رم و به گه‌رمى بیخۆره‌وه، باشتره پێش ژه‌مه‌كان بخورێته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م بكاته‌وه.
سێیه‌م: نانى به‌یانى بخۆ، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه، بێ خواردنی نانی به‌یانی مه‌چۆره‌وه ده‌ره‌وه، چونكه چاوه‌روانكردن تا ژه‌مى نیوه‌رۆ وا ده‌كات بڕێكى زیاتر بخۆیت، بۆیه خواردنى نانى به‌یانى وزه‌یه‌كى باش به له‌ش ده‌دات و ڕێ له زۆربوونى هه‌ستى برسیه‌تى ده‌گرێت، كه دواتر زۆر خواردنی به‌دواوه دێت.
چواره‌م: خۆراكه ترشێنراوهكان، رێیه‌كى تر بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌ستى برسیه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى زیادكردنى خۆراكه ترشێنراوهكانه له ژه‌مه‌كاندا. ئه‌م خۆراكانه بڕێكى باش به‌كتریای سوودبه‌خش ده‌ده‌ن به ریخۆڵه‌كان، به‌مه‌ش هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م ده‌كاته‌وه. كاتێك به‌كتریای سوودبه‌خش زۆربوو له گه‌ده‌دا ئه‌وا ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: پرۆتینى زیاتر بخۆ، بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌ى له‌شت به ئاسانى زیاد بكات، پرۆتین له ژه‌مه خۆراكیه‌كانت زیاد بكه. خواردنى پرۆتین یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاره‌زووى خواردن ده‌دات و مێشك به‌هێز ده‌كات و شه‌كرى خوێن به ئاسایى ده‌هێڵێته‌وه، باشترین سه‌رچاوه‌ى پرۆتین مریشك و ماسى و هێلكه، گۆشتى كه‌م چه‌ورى و په‌نیره.