به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ئاشكرای كرد، كه واشنتن به‌رده‌وامه له ناردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، تا شه‌ڕی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێ بكه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی توركیای شۆك كردووه، چونكه له كاتێكدا واشنتن باس له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، له هه‌مان كاتیش چه‌كی زیاتر بۆ هێزه كوردییه‌كان ده‌نێرێت، ئه‌مه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر نییه بۆ ئه‌نكه‌ره، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به بیانووی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارما، هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه نه‌هێلن.
كریس مایر به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی كاركردن بۆ ڕیشه‌كێشكردنی داعش له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئێمه به‌رده‌وامین له دابینكردنی چه‌ك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی بڕیاریان لێ دراوه ده‌گه‌یه‌نرێنه ده‌ستی ئه‌و هێزانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و به ته‌واوی ئه‌و گرووپه ڕیشه‌كێش بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی
مایر گوتی، ئێمه زۆر شه‌فافانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و ئه‌و پێویستییه سه‌ربازیانه گرنگه بۆ ئه‌وان تا به‌رده‌وام بن له شه‌ڕی تیرۆر، هاوكات مانگانه‌یش ڕاپۆرتی خۆمان به ئه‌نكه‌ره ده‌ده‌ین كه به بوونی ئه‌و هێزانه نیگه‌رانن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند چه‌ك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیمان بۆ ڕه‌وانه كردوون.