وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند

:: PM:12:11:22/09/2019 ‌

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند و لەمڕۆوە فۆڕم لە پارێزگای هەولیر دابەش دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەم 22ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، سەر بە وەزارەتی پەروەردە حکوومەتی هەریمی کوردستان سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، لەمڕۆوە فۆڕم بۆ وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.

لە نووسراوەکەی پەروەردەدا مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ مامۆستای وانەبێژ روون کراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەیش دراوە، فۆڕمی وانەبێژی بەشی پەروەردەکانی ناوەند و دەوروبەر و دەشتی هەولێر ناگرێتەوە کە دەکاتە بازنەکانی یەکەم و دووەم.

لە بەشێکی ئەو مەرجانەی بۆ وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ داندراون ئاماژە بەوە دراوە، پیویستە وانەبێژ خەڵکی ئەو ناوچەیە بێت کە فۆڕمەکەی لێ وەردەگرێت و خەرجی هاتوچۆکردن لە ئەستۆی خۆی دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە بەهۆی کەمی میلاک ناتوانێت مامۆستا دابمەزرێنێت و چەند ساڵێکە بە ناچاری دەستی کردووە بە وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ.











وشە - هیدایه‌ت جان