فشار یان په‌ستانی خوێن، كاتێك به‌رز ده‌بێته‌وه به مانای خێراتربوونی خوێن له دۆخی ئاسایی خۆی و ڕۆیشتنی بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، بێگومان ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی ئاسایی نییه و پێویسته به خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێ، ده‌نا كاردانه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر مرۆڤ به گشتی و سوڕی خوێن و دڵ به تایبه‌تی دروست ده‌كات و جه‌ڵته‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه زۆر خۆراكی ته‌ندروست هه‌ن بۆ ڕێكخستنی
په‌ستانی خوێن و هاوسه‌نگكردنی و ڕێگری له دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی، گرنگترینیان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: مۆز، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی پۆتاسیۆمه، یارمه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دا، خواردنی دوو مۆز له ڕۆژێكدا په‌ستانی خوێن به ڕێژه‌ی 10% كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێویسته ڕۆژانه یه‌كێك له‌م خۆراك و خواردنه‌وانه له سیسته‌می خۆراكیت هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسییه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن دوور كه‌ویته‌وه
دووه‌م: سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان، سپێناخ و كه‌له‌رم و كاهوو ده‌وڵه‌مه‌ندن به ترشی نه‌یتریك، ئه‌م ترشه به‌رزی په‌ستانی خوێن نزم و هاوسه‌نگ ده‌كات و له ماوه‌ی 24 سه‌عات كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت و سووڕی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: چه‌وه‌نده‌ر، بڕێكی زۆر دژه ئۆكسیدی تێدایه، كه ئاستی په‌ستانی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن ده‌دا، ڕۆژانه كوپێك شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ری سروشتی بخۆنه‌وه، تا له به‌رزی په‌ستانی خوێن ڕزگارتان بێت.
چواره‌م: په‌تاته‌ی شیرین، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵ و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایه، ئه‌مانه‌یش زۆر به سوودن بۆ ڕێكخستن و هاوسه‌نگكردنی په‌ستانی خوێن، بۆیه پێویسته په‌تاته یه‌كێك بێ له خواردنه باوه‌ركان و ڕۆژانه بیخۆن.