وێڕاى ئه‌وه‌ى توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى دووپات له‌سه‌ر گرنگیى راستگۆیى له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند درۆییه‌ك ده‌كه‌ن كه هاوسه‌رگیرى تێك ده‌ده‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌به‌ن.
توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى، بایه‌خێكى زۆر به چه‌مكى "راستگۆیى" ده‌ده‌ن، پێیان وایه هه‌بوونی و نه‌بوونى، كاریگه‌ریى به‌سه‌ر جۆرى پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى مرۆڤه‌وه هه‌یه، بۆیه پێشنیازى ئه‌وان ئه‌وه‌یه، هه‌میشه مرۆڤ تا ده‌توانێ هه‌وڵ بدات راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى، جا ئه‌و كه‌سانه هاوكارى كار بن یاخود خزم و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى بن.
تا ده‌توانێ مرۆڤ ده‌بێت له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى راستگۆ بێت
كاتێك باس له رۆڵى درۆ له ژیانى هاوسه‌رگیرى ده‌كرێت، توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێن، هه‌ر شتێك خراپه له رێى درۆوه روو له خێزان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن درۆ هه‌میشه شته‌كان له نێوان هاوسه‌ران خراپتر ده‌كات و چاكى ناكات. ئه‌وان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه به درۆییه‌ك ژیانى هاوسه‌ران تێك نه‌چێت، بۆ نموونه ژنێك به‌هۆى ئه‌وه‌ى درۆیه‌كى له هاوسه‌ره‌كه‌ى بینیوه، مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر لێى جیا بێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند شتێكى تر‌ى له لا دروست ده‌بێت له‌وانه نه‌مانى متمانه، نه‌مانى رێز، ساروسڕى له پێوه‌ندى، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بزانێ كاریگه‌رى درۆ له ژیانى هاوسه‌ران چییه، ته‌نیا نابێت جیابوونه‌وه‌یان بكات به پێوه‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، ئه‌وان چه‌ندان درۆ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌م درۆیانه ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان و تێكچوونى پێوه‌ندى هاوسه‌ران له خواره‌وه ئاماژه بۆ هه‌ندێك له‌و درۆیانه ده‌كه‌ین:
درۆ له باره‌ى پێوه‌ندى سۆزداریى كۆن
ره‌نگه هه‌ندێك ئه‌م درۆیه به ئاسان وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌نجامى كوشنده‌ى ده‌بێت، له‌وانه نه‌بوونى متمانه له نێوان دوو هاوسه‌ر له پێوه‌ندى سۆزدارییدا. بۆ نموونه یه‌كێك له هاوسه‌ران جا ژنه‌كه بێت یان پیاوه‌كه درۆیه‌ك له باره‌ى پێوه‌ندى رابردوو ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوودا هه‌بووه باسى ناكات. جا كه ئاشكرا ده‌بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى كاریگه‌رییه‌كى خراپى ده‌بێت. بۆیه توێژه‌ران ده‌ڵێن وا به باشتر ده‌زانن پێوه‌ندى رابردوو له نێوان هاوسه‌ران باس نه‌كرێت ئه‌گه‌ریش باس ده‌كرێت با راستگۆیانه و راشكاوانه بێت.
درۆ له باره‌ى مووچه و داهات
ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له‌و درۆیانه‌ى كه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هاوسه‌ران له یه‌كترى ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كى زۆر خراپى ده‌بێت. به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ران كه له چوارچێوه‌ى ماڵێك به یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌و داهاته‌ى دێته ماڵه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى خێزانه‌كه هاوبه‌شه و ده‌بێت كاریگه‌رى بۆ باشبوونى ژیانیان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت هاوسه‌ران له داهات له‌گه‌ڵ یه‌كتر روون و راشكاو بن له بابه‌تى داهاتدا. هه‌روه‌ها درۆكردن له بابه‌تى داهات زۆر شتى نه‌رێنى ده‌گه‌ینێ.
درۆكردن له باره‌ى هاوكاران
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له هاوسه‌ران له سروشتى كارى هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه دوورن یان چاودێرانى شوێن و پێوه‌ندییه‌كانى كارى ئه‌ویتر ناكه‌ن، نازانن چ كه‌سێك له كاركردن هاوكاریانه، بۆ نموونه پیاوێك له شوێنى كاركردن پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ كچێك هه‌یه لێى ده‌شارێته‌وه، یان پێوه‌ندى سۆزدارى هه‌یه كه‌چى له‌لاى هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ك پێوه‌ندییه‌كى ئاسایى كار نیشانى ده‌دات، به‌ڵام كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ى راستییه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر پێوه‌ندییان تێك ده‌چێت.
درۆ ده‌بێته هۆى دروستبوونى بێ متمانه‌یى و نه‌مانى رێز له نێوان هاوسه‌ران
درۆى هاوسه‌رگیریى تر
ئه‌و درۆیه تایبه‌ته به پیاوان، زۆرجار پیاوان به نهێنى هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ ژنى تر ده‌كه‌ن و ده‌شتوانن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌م درۆیه‌یان بشارنه‌وه. ئه‌و جۆره درۆییه‌یش وه‌ك درۆى داهات ئه‌نجامى خراپى له پێوه‌ندى هاوسه‌ران ده‌بێت، چونكه زۆر شتى تر ده‌گه‌ینێ له‌وانه ناپاكى، سوكایه‌تیكردن به هه‌ست و سۆزى هاوسه‌ر و چه‌ندان شتى تر، بۆیه كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن باجه‌كه‌ى هه‌ر چییه‌ك بێت ئه‌وا ئه‌و پیاوه‌ى به نیازى هاوسه‌رگیرى تره ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى راستگۆ بێت.
درۆى هه‌ست و سۆز
زۆر كه‌س وا ده‌زانێ ئه‌م درۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌وانی تر ساده‌تر، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م درۆیه زیاتر نه‌بێت ئه‌وا له‌وانى تر كه‌متر نییه. ژنێك یان پیاوێك به جۆرێكى كاریگه‌رى هه‌ست و سۆزى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌بڕێت و پێى ده‌ڵێ هێنده خۆشى ده‌وێ و هێنده له ژیانى گرنگه، كه‌چى دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ى به كردار ئه‌مه‌ى بۆ ده‌رناكه‌وێ یان به هه‌ر جۆرێكى تر بێت بۆى ده‌رده‌كه‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ى له هه‌ست و سۆزى راستگۆ نه‌بووه، ئه‌وا له رووى ده‌روونییه‌وه زۆر بریندار ده‌بێت، به تایبه‌تى كاتێك ده‌زانێ هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كى مادى یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكى تر ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ى ده‌ربڕیوه. ته‌واو هه‌ست به سوكایه‌تى ده‌كات و پێوه‌ندییه‌كه‌یشیان تێك ده‌چێ.