دروستبوونی مێخه‌ك له پێیه‌كان دیارده‌یه‌كی باوه كه برینێكی وشك و ڕه‌قه و هاوشێوه‌ی بالۆكهیه، زۆرجار ئازاری هه‌یه و مرۆڤ به ته‌واوی ناڕه‌حه‌ت ده‌كات، هۆكاری دروستبوونی ئه‌م كێشه‌یه بۆ له‌پێكردنی پێڵاوی نه‌گونجاو و ته‌سك و توند ده‌گه‌ڕێته‌وه، خێراترین چاره‌سه‌ریش بۆ له‌ناوبردنی
مێخه‌ك بریتییه له پێكهاته‌ی سركه‌ی سپی و پیاز.
چۆنیه‌تی دروستكردنی پێكهاته‌ی سركه‌ی سپی و پیاز، نیو كوپ سركه‌ی سپی و پیازێكی مام ناوه‌ند بێنه، له‌گه‌ڵ لۆكه و پلاسته‌ر بۆ پێچانه‌وه و گۆره‌وییه‌كی خاوێنیش ئاماده بكه.
سركه‌ی سپی و پیاز گیراوه‌كه به خێرایی مێخه‌ك له‌ناو ده‌بات
سه‌ره‌تا سركه‌كه بكه‌ره ده‌فرێكی پاكه‌وه و پیازه‌كه بشۆره‌وه و بیكه به سێ پارچه‌ی یه‌كسان و بیخه ناو سركه‌كه و بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات لێی گه‌ڕێ له‌ناو سركه‌كه بمێنێته‌وه، دواتر به پارچه لۆكه‌یه‌ك بخه ناو گیراوه‌كه و له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی دابنێ كه مێخه‌كی لێ هاتووه و به پارچه پلاسته‌رێك بیبه‌سته و پاشان گۆره‌وییه‌كه بكه پێیه‌كه‌ت و به درێژایی شه‌و و تا به‌یانی با به پێته‌وه بمێنێته‌وه.
به‌یانی گیراوه‌كه له‌سه‌ر مێخه‌كه‌كه لابه‌ره به سابوون و ئاو پێت بشۆ، یان به‌ردی زبر به‌كاربهێنه، به‌مشێوه‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ست به نه‌مانی مێخه‌كه‌كه ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێخه‌كه‌كه كۆن و ئه‌ستوور بوو، ئه‌وا پێویستی به‌وه هه‌یه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ئه‌و حاڵه‌ته دووباره بكه‌یته‌وه، مانگی دوو جار سوود له‌م گیراوه‌یه وه‌ربگره، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به مێخه‌كی پێیه‌كانت بهێنه.