یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاوتوێی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقی كردووه، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ساڵێكه به مه‌رجی ئه‌و پۆسته گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو ریزه‌كانیان، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی خۆپێشاندان و گۆڕانكاری له عێراق. یه‌كێتی ئه‌و خواسته‌ی گه‌یاندووه‌ته به‌غدا و تاران و به‌رهه‌م ساڵح پێی زانیوه و نیگه‌رانه، بۆیه دووشه‌می رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له قه‌ڵاچۆلان كراوه و به‌شداری تێدا نه‌كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوون و ئاڵۆزبوونی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا و به‌رده‌وام زیادبوونی داواكارییه‌كانیان بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق و له ناویشیاندا عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێتی له‌ناو ماڵی تاڵه‌بانی تاوتوێی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵحی كردووه، ئه‌وه‌ش سه‌رۆك كۆماری نیگه‌ران كردووه و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی دواتری مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی نه‌كردووه كه رۆژی دووشه‌م له قه‌ڵاچۆلان به‌ڕێوه چووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له‌ناو یه‌كێتی به"وشه"ی راگه‌یاند كه بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ندێك جووڵه‌ی ده‌ست پێ كردووه به ئاراسته‌ی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح، له حاڵه‌تی گۆڕانكاری له حكوومه‌تی عێراقدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی عێراق و لایه‌نی ئێرانیشی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه به‌رهه‌م ساڵح ئاگه‌داری ئه‌و هه‌وڵه‌یه و به نامه نیگه‌رانییه‌كانی خۆی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركرده‌كانی تری یه‌كێتێ. بۆیه وه‌ك ئه‌و گوتی، "كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌می قه‌ڵاچۆلان تایبه‌ت بوو به‌و نیگه‌رانییانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و داخراو بوو".
به‌رهه‌م ساڵح له نامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی ته‌نیا بۆ ساڵێك نه‌بووه تا له پشتیه‌وه هه‌وڵی لێدانی بدرێت
سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
بڕیاره خۆپێشاندانه‌كان رۆژی 25ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ناڕازییه‌كانی عێراق داوای گۆڕینی رژێمی سیاسیی ده‌كه‌ن كه له 2003وه به به‌شبه‌شێنه به‌ڕێوه ده‌برێت و گه‌نده‌ڵی تا به‌ربینی وڵاته‌كه هاتووه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، باسكردنی گۆڕینی به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا له كاتێكدا بووه كه ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عێراق ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچن و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماریش بكه‌ن. كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌ژێر گوشاردا ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، ده‌بێ سه‌رۆكی كۆماریش هه‌مان كار بكات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌مان داناوه كه‌سێكی تر دیاری بكرێت ڕاسته‌وخۆ بۆ دوای ئه‌م حكوومه‌ته كه جێیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پڕ بكاته‌وه كه پشكی یه‌كێتییه.
ئاماژه‌ی دا، "به‌ده‌ر له‌وه، له‌ناو یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی خۆمان بووه و بۆ ئه‌م خوله بیر له گۆڕینی ناكرێته‌وه، به‌ڵام كه بوو به داواكاری و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی تری عێراق ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ده‌بێ ئه‌ویش هه‌مان كار بكات."
وه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت، بڕیاره ٢٥ی ئه‌م مانگه خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێكخراوتر و چڕوپڕتر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی، عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندان ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه و ڕه‌نگه دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكوومه‌تیش، داواكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بكرێت.
زافر لویس به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی بابلیون له لێدوانی بۆ یه‌كێك له میدیا عێراقییه‌كان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ڕای گه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بابه‌تی گۆڕینی سه‌رۆك كۆمار له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشنیاز ده‌كرێت و تاوتوێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یشی بۆ هۆكارێكی "مه‌ترسیدار" گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچی تری له‌باره‌یه‌وه باس نه‌كردووه.
به‌رهه‌م ساڵح له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌ته سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ڵام دانانی و میكانیزمی دانانی له‌ناو حزبه‌كه‌ی و ده‌ره‌وه‌یدا ناكۆكیی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا، بۆیه پێ ده‌چێت نه‌یاره‌كانی له ناو یه‌كێتی له بارودۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا به ته‌واوی ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا بكوژێننه‌وه و كه‌سێكی تر بخه‌نه شوێنه‌كه‌ی.
به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری گۆڕان له عێراق، باس له‌وه ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری ده‌نگی زۆرینه و داواكاری زۆرینه له په‌رله‌مانی عێراق بۆ له‌كارخستنی سه‌رۆك كۆمار، په‌رله‌مان ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات.
به‌هار بۆ "وشه" گوتی، "ئه‌گه‌رچی تا ئێسته ئه‌و داواكارییه نییه، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، كه‌س نازانێت چی ڕوو ده‌دات و بارودۆخه‌كان چی‌یان به‌سه‌ر دێت، بۆیه له‌و كاته‌دا پێشنیازه‌كان زۆر ده‌بن، به‌ڵام پرسی گۆڕینی سه‌رۆك كۆمار و لابردنی له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌دا دووره و قسه‌وباسی له‌باره‌وه نه‌كراوه له په‌رله‌مان."
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پێشنیارێك هه‌یه له‌ناو حزبه عێراقییه‌كاندا كه داواكاریی خه‌ڵكه، سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكه‌وه بێته هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش له دژی كورد و یه‌كێتی ده‌بێت، چونكه ئه‌وكاته سه‌رۆك كۆمار پشكی كورد نامێنێت و له‌ناو خه‌ڵكدا به‌ر عه‌ره‌ب و له ناویشیاندا بۆ شیعه ده‌بێت.
حه‌سه‌ن ئاری په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له عێراق به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه و ئه‌و هه‌وڵه‌ی باسیش كراوه بۆ خۆده‌رخستنی ناو میدیایه، چونكه له خۆپێشاندانه‌كاندا داوا له سه‌رۆك كۆمار كرا ناوه‌ندگیریی بكات و ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانه".
ئاماژه‌ی دا، "خۆپێشاندانیش دروست بێته‌وه داواكاری و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كانی حكوومه‌ته نه‌ك سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانی عێراق."