له نوێترین توێژینه‌وه‌یه ئاوێته‌ی فلاڤۆنۆیدس له پێكهاته‌ی شوكولاته دۆزرایه‌وه و زانایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و ئاوێنه‌یه زۆر به سووده بۆ ته‌ندروستی دڵ و په‌ستانی خوێن ڕێك ده‌خات و سوڕی خوێن چاڵاك ده‌كات و له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ دوورتان ده‌خاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر گرنگی شوكولاته بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی ئه‌نجام دراوه و پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرا، كه گرووپێكیان ڕۆژانه شوكۆلاته‌یان خواردووه و گرووپی دووه‌میش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك له چاودێریكردنی ته‌ندروستی هه‌ردوو گرووپه‌كه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه شوكۆلاته ده‌خۆن، ئه‌وا به ته‌واوی سوڕی خوێن و بۆڕی و ده‌مار و دڵیان ته‌ندروسته، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه شوكۆلاته ناخۆن.
خانه‌ی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن ته‌ندروست ده‌كات
دوای ئه‌و ئه‌نجامه توێژه‌ران وردتر له پێكهاته‌ی شوكۆلاته‌یان كۆڵییه‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئاوێنه‌ی فلاڤۆنۆیدسی تێدایه و هاوكات مایتۆكیمه‌كه‌له واته وه‌كو چاره‌سه‌ری كیمیایی وایه بۆ خانه‌كانی شێرپه‌نجه و له‌ناویان ده‌بات، به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی كیمیایی سروشتی و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.