له راپۆرتێكدا كه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هێزه توندڕه‌وه‌ى خۆى به ئۆپۆزسیۆنى سووریا ده‌ناسێنێ و سه‌ر به توركیایه، له پێشێلكارییه‌كانى دژ به خه‌ڵكى سڤیل له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌رپرسانى ئه‌و هێزه‌یش ددان به تاوانه‌كان ده‌نێن.
رۆژى شه‌مووى رابردوو مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه تێپه‌ڕى، كه له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، بۆیه رێكخراوه مرۆییه‌كان و هه‌ندێك له میدیاكانى دنیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیانه‌كانى ئه‌و هێرشه له ماوه‌ى مانگێكدا ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" كه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییه و له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له پێشێلكارییه‌كانى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه یاوه‌رى توركیا ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
زۆرینه‌ى چه‌كداره‌كانى سه‌ر به توركیا نه‌خوێنده‌وارن و دوور له خێزان گه‌وره‌كراون
ئه‌و هێزانه كه پێشتر به سوپاى ئازاد و به‌ره‌ى نوسڕه ده‌ناسران، هێزی توندڕه‌وى ئیسلامى بوون به‌ر له هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا كه له نۆى مانگى رابردوو ده‌ستى پێ كرد، له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ به‌شداریكردن له هێرشه‌كه رێكخرا و ناونرا "سوپاى نیشتمانى" به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، زۆربه‌ى چه‌كدارانى ئه‌و هێزانه توندڕه‌و و تیرۆریستن و پێشتر له ئیدلب و عه‌فرین پێشێلكارییان كردووه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرته‌كه‌ى به ناونیشانى "پێشێلكارییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات" بڵاو كردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌رپرسى ئه‌و هێزه توندڕه‌وانه ددان به‌وه ده‌نێن كه رۆژانه پێشێلكارى ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه له به‌دواداچوونه‌كه‌ى چه‌ندان كه‌سى له دانیشتووانى ناوچه داگیركراوه‌كانى رۆژئاوا دواندووه، له‌وانه كه‌سێك به ناوى باوكى جوودى، دانیشتوونى گه‌ڕه‌كى رووناهییه له سه‌رێ كانى، باوكى جوودى باسى له‌وه كردووه له سێیه‌م رۆژى هێرشه‌كه ماڵ و حاڵى خۆى له سه‌رێ كانى جێهێشتووه و رووى له حه‌سه‌كه كردووه، چونكه له‌وێ داڵده‌ى ئه‌و ئاوارانه ده‌درێت كه به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیاوه زێدى خۆیان جێهێشتووه.
باوكى جوودى به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "شاره‌كه ئێسته له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكى توندڕه‌وى وه‌ك ئه‌حرار شه‌رقیه و سوپاى حه‌مزه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه‌سانێك له نموونه‌ى محه‌مه‌د فه‌هد كه پێشتر به‌ره‌و توركیا راى كردووه ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌ستى به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ى داگرتووه".
ئه‌و پیاوه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ته‌واوى كه‌لوپه‌له‌كانى دزراون، به كتێبخانه‌یه‌كه‌وه كه له باوكییه‌وه بۆى به‌جێماوه، هه‌روه‌ها ماڵێكى تریشى له لادێ هه‌یه و ئه‌ویش تاڵان كراوه و كه‌لوپه‌له كشتوكاڵییه‌كانیشى دزراوه.
ژنێكى پارێزه‌ر به‌ناوى خانم ئایۆ قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و ئه‌ویش باسى له‌وه كردووه، زۆرێك له پێشێلكارییه‌كانى ئه‌م هێزه‌ى توركیا به ڤیدیۆ و وێنه به‌به‌ڵگه كراون و هه‌ڵگیراون. خانم ده‌ڵێ "پێشێلكارییه‌كانى وه‌ك تاڵان و دزى و سووتاندنى ماڵان و موڵكى تایبه‌ت، كه‌سه نزیكه‌كانى منیشى گرتووه‌ته‌وه، هه‌موویان به وێنه و ڤیدیۆ به‌ڵگه‌یان هه‌یه".
ئه‌و ژنه پارێزه‌ره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ر به توركیا بیانوویان له‌م كارانه ئه‌وه‌یه تۆڵه له هه‌سه‌ده ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌یسووتێن و تاڵانى ده‌كه‌ن ماڵى خه‌ڵكى سڤیله.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه وه‌ك یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانى ئه‌و هێزه ناسراوه و ناویشى ئاشكرا نه‌كراوه، ددان به‌وه ده‌نێت كه ئه‌و هێزانه‌ى توركیا به‌رده‌وام پێشێلكاریى ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییانى رۆژئاوا ده‌كه‌ن و پێیوایه هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئاكارى ئه‌و هێزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا هاتوون ته‌مه‌نیان له نێوان 18 -25 دایه و له خوێندن دابڕاون، له‌گه‌ڵ چه‌ك دوور له كه‌شى خێزان و كه‌سوكار گه‌وره بوون، كاتێكیش ره‌وانه‌ى شه‌ڕ ده‌كرێن رێنوێنى و ئاماده ناكرێت، بۆیه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێسته ته‌نگژه دروست ده‌كه‌ن.
سووتاندن و دزى و تاڵانى هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه
پێشتر به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به جیا چه‌ندان جار ره‌خنه‌ى توندیان له توركیا گرتووه، له‌وه‌ى به‌رده‌وام هێزه‌كانى سوپاى توركیا و هێزه‌كانى ئۆپزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا كه هاوپه‌یمانى توركیان، پێشێلكارى و تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌رپرسانى توركیایش نكۆڵى له‌و تاوانانه ناكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه نییه.
توركیا و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌و له نۆى تشرینى یه‌كه‌م هێرشیان كرده سه‌ر رۆژاواى كوردستان، به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه دوێنێ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكرایه‌وه، توركیا له‌م ماوه‌یه‌دا چوار هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر دووجاى له خاكى رۆژئاواى كوردستان داگیركردووه.