فالح سارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ئاشكراى كرد، كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه شاره‌زایانى ده‌ستوور له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گه‌نه عێراق.
فالح سارى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه كار ده‌كات".
ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌رفه‌ت به هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى ده‌دات بۆئه‌وه‌ى بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ لیژنه‌كه بنێرن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق به‌شدار ده‌بێت
سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، ناسنامه‌ى ئه‌و شاره‌زایه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى ئاشكرا نه‌كرد كه تێبینى و بۆچوونى خۆیان به لیژنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 28ى مانگى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور پێك بهێرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چوار مانگ ده‌ستوورى هه‌مواركراو به په‌رله‌مان بداته‌وه.
ده‌ستوورى عێراق له دواى رووخانى رژێمى به‌عس كارى له‌سه‌ر كراوه و له ساڵى 2005 به زۆینه‌وه‌ى ده‌نگى عێراقییه‌كان په‌سه‌ند كراوه و ئێسته‌یش داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌كرێت.