له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا مۆدێلی 2020 ئۆتۆمبێلی به‌رزی هیوندای توكسۆن ده‌رده‌كه‌وێ، كه به دیزاین و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هیوندای ئاماده‌كراوه و بڕیاره بۆ ساڵی نوێ بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ته‌نیا دیمه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی تایبه‌ت به بواری ئۆتۆمبێل هه‌ندێ زانیاری دزه‌پێكراویان له‌باره‌ی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه نوێكانی توكسۆنی نوێ خستووه‌ته ڕوو، ئه‌ویش دانانی تایه‌یه‌كی گه‌وره‌تره بۆ توكسۆنی نوێ، هه‌روه‌ها ویله‌كه‌ی له كانزای كرۆم دروست كراوه و لایته‌كانیشی دژه ته‌م و ژینگه‌ی ناله‌بارن و تایبه‌تمه‌ندی ئێل ئی دییان هه‌یه.
تایه‌كانی گه‌وره‌ترن و سه‌ره‌وه‌ی پانۆرامایه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیادكراوه
په‌یكه‌ری
ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وانتر و گونجاوتر دروستكراوه و بنمیچه‌كه‌ی پانۆرامایه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدایه، زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه توكسۆنی نوێ به دوو جۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه، كه یه‌كێكیان بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیتر ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 180 ئه‌سپی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تریش بزوێنه‌ره‌كه‌ی له جۆری سێتایه و 2.5 لیتر به‌نزین ده‌خوات و هێزی ڕاكێشانی 300 ئه‌سپی هه‌یه.
سیسته‌می دژه خلیسك و ستۆپێكی به‌هێز و ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه، كه ڕێگر ده‌بێ له‌وه‌ی به‌یكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تر ئه‌نجام بده‌ن، گێڕ ئۆتۆماتیكه و گێره‌كه‌ی هه‌شت نمره‌یه و خێراییه‌كی زۆر و سیسته‌می دیارییكردنی خێراییشی هه‌یه و تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی واده‌ی خستنه‌بازاڕ و نرخه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.