بەشار ئەسەد لە گرانترین گەڕەكی مۆسكۆ دەیان ملیۆن دۆلاری بە خانوو داوە

:: AM:11:36:13/11/2019 ‌

بنەماڵەی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سووریا هەر لە دوای دەستپێكردنی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2011 دەستی بە كڕینی خانوو و شوقە لە مۆسكۆ كردووە و دڵنیا نەبووە لەوەی لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە یان نا.

ئەو لە گەڕەكێكی زۆر دەوڵەمەندی مۆسكۆ كە بە مۆسكۆسیتی ناسراوە، 40 ملیۆن دۆلاری بە كۆمەڵێك شوقە و خانوو داوە. وەك رۆژنامەی فاینانشڵ تایمز بڵاوی كردووەتەوە بۆ كۆكردنەوەی ئەم زانیارییانە پشتی بە كۆمەڵێك بەڵگەنامە بەستووە كە رێكخراوی ناحكوومی global witniss بڵاوی كردووەتەوە.

رێكخراوەكە لە ساڵی 1993 دامەزراوە و كار لەسەر ئاشكراكردنی گەندەڵی بەتایبەت لە ناو بەرپرسان و دەسەڵاتداراندا دەكات.

ئەسەد هیچ باوەڕی بەوە نەدەكرد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە
سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە لە ساڵی 2012 و 2013 كە بەشار ئەسەد بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تۆمەتبار كرابوو، سەرەڕای ئەوەی كە چین و رووسیا بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیان ڤێتۆ كردبوو، ئەسەد هیچ باوەڕی بەوە نەدەكرد لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بۆیە بە پەلە لە رووسیا موڵك و ماڵی دەكڕی.

لە مۆسكۆ سیتی 18 شوقەی كڕیوە كە نرخی تێكڕای هەر كامێكیان لانی كەم دوو ملیۆن دۆلار دەبێت و یەكێكیان لە بەرزایی 374 مەتری زەوی هەڵكەوتووە.

كوڕە خاڵی ئەسەد كە لە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتەشدا بوو، ماوەیەك دیار نەما و گوترا لە جەنگی ناوخۆ كوژراوە، بەڵام دواتر ئاشكرابوو چووەتە مۆسكۆ و لەوێ ئامادەكاری بۆ كڕینی ئەم خانووانە كردووە.



وشە - سلێمان تاشان