بڕیاره 12ی ئه‌م مانگه كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ئه‌نجام بدرێت و كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی له به‌دواداچوونێكدا به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ڕاوه، ئه‌گه‌ر هاتوو پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵبژاردن بدۆڕێنێت و پارتی كرێكارانی به‌رهه‌ڵستكار هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا دێت؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كه‌ناڵه‌كه‌ی وه‌ڵامێكی بزر و ناڕوونی داوه و نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوو بدات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوو نه‌دات، واته وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی هه‌م به به‌ڵێ و هه‌م به نه‌خێر داوه‌ته‌وه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كاتێك پرسه‌كه دێته سه‌ر تیرۆر و هاریكاری هه‌واڵگری و دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره ئابوورییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی حكوومه‌ته ئه‌سته‌مه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیش له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕوو بدات، به‌ڵام میكانیزمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تیی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تكردن له هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گریمانه‌ی زۆری لێ ده‌كرێ كه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا به‌رجه‌سته ببێت.
له ته‌ك ئه‌مانه‌یش دا كه‌ناڵه‌كه لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی جێرمی كۆربینی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیای وه‌ك نموونه هێناوه‌ته‌وه كه هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كۆربین هه‌میشه باس له‌وه ده‌كات، كه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان به سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه‌كانیان به‌رانبه‌ر ئیسرائیل و سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو دا ده‌چنه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته نه‌رمی به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه نانوێنن و پشتیوانیان ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمه‌كی زیاتری ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌تر بۆ له‌نده‌ن له وڵاته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر نه‌كه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 12ی مانگ پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژاردن بباته‌وه سیاسه‌تی له‌نده‌ن به‌رانبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت
جۆن راینی یه‌كێك له به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا و پێشتر ڕۆڵی گه‌وره‌ی له داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌بووه ده‌ڵێ، ئاراسته سیاسییه‌كانی هه‌ردوو حزب به ته‌واوی جیاوازن و جیاوازییه‌كانیش ڕووكه‌ش نییه، به‌ڵكوو له ڕیشهوهیه، بۆیه سه‌ركه‌وتنی پارتی كرێكاران كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی شانشینی یه‌كگرتوویی به‌ریتانیا ده‌كات.
به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی گه‌وره‌ی له بواری ته‌ناهی و به‌رگری و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا ده‌ڵێ، له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری حكوومه‌ت و هاتنی حزبێكی تر، بێگومان گۆڕانكاری زۆر دروست ده‌بێت.
بی بی سی نووسیویه‌تی، سعوودیه ئێسته هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی له‌نده‌نه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێ كه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به مافی مرۆڤ داده‌نرێ و فڕۆكه‌كانی به بۆمبابارانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به نێو چه‌وانی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، دووڕوویی ده‌رخستوون، بۆیه پارتی كرێكاران به توندی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ پێویسته سیاسه‌تی وڵاته‌كه به‌رانبه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژرێته‌وه.
سعوودیه به ترۆپكی وڵاتانی كه‌نداو داده‌نرێ، بۆیه شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن دژی سعوودیه و پاشه‌كشه له هاوپهیمانیهتییكردنی كاریگه‌ری له پێوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو داده‌نێت، به تایبه‌ت ئیمارات و به‌حرێن كه به دوو وڵاتی نزیكی ڕیاز ناوده‌برێن.
كۆربین و سه‌ركرده‌كانی تری پارته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی گشتی
به‌ریتانیا به توندی هه‌ڵوێست دژی حكوومه‌ت ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست، ئه‌وا به ته‌واوی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه ده‌وه‌ستێنن و سزا و گهمارۆیشی ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامی ده‌دات.
سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكاران دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه ئازادی و مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ سزا بدرێن
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، گۆڕانكارییه‌كان ته‌نیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سعوودیه ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه، له‌نده‌ن لێیان ده‌كشێته‌وه و ئێرانیش له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاته‌كان ده‌بێت، چونكه زۆرترین پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به مافی مرۆڤ تێدا ئه‌نجام ده‌درێ و به توندترین شێوه سه‌ركوتی ده‌نگی ئازاد ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێ حكوومه‌تی پارتی كرێكاران، ئه‌گه‌ر ببنه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ به‌رانبه‌ر به تاران و ڕیاز ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌ردوولا سزا ده‌دا و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ململانێی نێوانیان نابێته لاگیر، به‌ڵكوو له‌سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتی، كه هه‌ردووكیان تۆمار و پێشینه‌یه‌كی زۆر خراپیان هه‌یه، لێیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه و گه‌مارۆیان ده‌دات.